
یاریگا –
ریال مەدرید بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری یانەکە دەدات.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بەهیچ شێوەیەک بەهۆی دۆڕانەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی چابی ئاڵۆنسۆ لە پۆستەکەی دوورناخاتەوە و دەرفەتێکی دیکە بە راهێنەرە لاوەکەیان دەدەن.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ریال مەدرید سەرەتا بڕیاریدابوو جامی سوپەری ئیسپانیا کۆتا دەرفەتی ئاڵۆنسۆ بێت تاوەکو خۆی بسەلمێنێت بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە، یانەکە داوای گۆڕانکاری بەپەلە لە ئاڵۆنسۆ دەکات.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە کارگێڕی ریال مەدرید بڕیاریداوە سێ یاریی داهاتووی ریال مەدرید بەرامبەر ئالاڤێس، تالاڤێرا و سێڤییا کۆتا دەرفەت دەبێت بۆ ئاڵۆنسۆ و پێویستە لەو ماوەیەدا بەتەواوی تیمەکە رێکبخاتەوە.

لە ڤینیسیۆس جونیۆر نیگەرانن؛
بەگوێرەی زانیارییەکانی خۆسێ فێلیکس دیاز، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی ئاس سەرەڕای ئەوەی ریال مەدرید لە ڤینیسیۆس جونیۆر نیگەرانە و داوای لێدەکەن ئاستی باشتر بکات بەڵام هێشتا متمانەیان پێی ماوە و چاوەڕوانی گەڕانەوەی ڤینی راستەقینە دەکەن.
هەمان شت بۆ جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ئینگلتەڕاش راستە و هاندەرانی یانەکەش لە دوایین یاریی جارێکی دیکە فیکەی ناڕەزاییان بۆ هەردوو یاریزانەکە لێداوە.
پاڵپشتیکردنی راهێنەر
ئاس ئەوەشی ئاشکراکردووە، پێش یارییەکە یاریزانانی ریال مەدرید کۆبوونەتەوە، بەڵێنیان داوە بەتەواوی پاڵپشتی چابی ئاڵۆنسۆ بکەن و بەرامبەر مانچێستەر سیتی هەموو شتێک لەپێناو سەرکەوتن بکەن.
هەر بۆیە لە یارییەکە ئاستێکی باشیان پێشکەشکرد، سەرەڕای دۆڕانیان میدیاکان رەخنەیان ئاراستەی راهێنەریش نەکرد و دۆخەکە تا رادەیەک ئارامبووەتەوە.
Días antes se hablaba del viaje a Arabia Saudí para la Supercopa como clave. Ahora se hace referencia a los encuentros contra Alavés, Talavera y Sevilla.
✍️ @jfelixdiaz
👉 https://t.co/PFohcotgFD pic.twitter.com/3LIQQJ8vJX
— Diario AS (@diarioas) December 11, 2025



