Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

دەبێت بڕوات؛ هانده‌رانی ریاڵ مەدرید داوای درووخستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن

هێڵی به‌رگری تیپه‌كه‌مان زۆر خراپه‌

Yariga App

یاریگا –

دوای شکستی  ریاڵ مەدرید بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی رووی لە هێڵی بەرگری یانەکە کردووە، لەکاتێکدا تیبۆ کۆرتوا وەک فریادڕەس دەرکەوت، بەڵام ئەنتۆنیۆ رۆدیگێری بەرگریکاری ئەڵمانی بەهۆی دابەزینی ئاستییەوە ڕووبەڕووی هێرشی توندی هاندەران بووەتەوە.

دابەزینی ئاست و هەڵە کوشندەکان

رۆدیگێر، کە پێشتر لەگەڵ چێڵسی و ریاڵ مەدرید ئاستێكی به‌رگری به‌رزی پێشكه‌ش ده‌كرد، لەم وەرزەدا و دوای گەڕانەوەی لە پێکان، ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. جگە لە هەڵەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لە یارییەکەی سیتیشدا بڕیارێکی هەڵەی دا و بووە هۆی دروستبوونی لێدانی سزا کە ئێرلینگ هالاند گۆڵی تۆمار کرد. ئەگەر کۆرتوا نەبوایە، رەنگە ئەنجامەکە زۆر قورستر بوایە.

ژمارە کارەساتبارەکانی ڕۆدیگێر

بەپێی ئامارەکانیGIVEMESPORT ، رۆدیگێر لە یارییەکەدا ئاستێکی زۆر خراپی پێشکەش کردووە:

  • لە کۆی چوار رووبەڕووبوونەوه‌، تەنیا یه‌ك تۆپی پچراندووه‌. 

  • لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەوایی، لە چوار تۆپ یه‌ك جار سەرکەوتوو بووە.

  • شه‌ش جار تۆپی لەدەست داوە.

  • له‌ كۆی نمره‌ی یارییه‌كه‌ 3/10 پێدراوه‌.

توڕەیی هاندەران لە سۆشیاڵ میدیا

لە پلاتفۆرمی ئێكس، هاندەرانی مێرەنگی داوای دوورخستنەوەی دەکەن و بە هۆکاری شکستەکەی دەزانن، هێرشێكی زۆریان كردووته‌ سه‌ر به‌رگریكاره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ و پێیان وایه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ یانه‌كه‌ ده‌ستبه‌ردرای بێت و ئیتر شایه‌نی پۆشینی درێسی ریال مه‌درید نییه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button