هالاند: كۆرتوا ریال مهدریدی لە ئهنجامێكی ئابڕووچوون رزگاری کرد
شەوێکی مەزن بوو لە مەدرید

یاریگا –
دوای یاریی نێوان ریاڵ مەدرید و مانچێستەر سیتی لە یاریگای بێرنابیۆ، کە بە بردنەوەی مانچێستهر سیتی 2-1 کۆتایی هات، ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی نەرویجی و هێرشبەری مانچێستەر سیتی، لە لێدوانێکی ئاگریندا هێرشی توندی کردە سەر ئاستی یانەی ڕیاڵ مەدرید.
“کۆرتوا لە ئابڕووچوون ڕزگاری کردن”
هالاند لە دوای یارییەکە راشکاوانە باسی لە باڵادەستی تیپەکەی کرد و گوتی،
“بە روونی دەیڵێم، ئێمە توانای ئەوەمان هەبوو شەش گۆڵی تەواو تۆمار بکەین. ئەوەی ریاڵ مەدریدی لە ئەنجامێکی قورس و مێژوویی و کارەساتبار ڕزگار کرد، تەنیا ئاستبهرزی تیبۆ کۆرتوا بوو.”
“These are the games you want to play!”
Match winner Erling Haaland on a huge night in Madrid and relishing his physical battles 👀@tntsports & @discoveryplusUK | @laura_woodsy pic.twitter.com/SA40ikZHxX
— Football on TNT Sports (@footballontnt) December 10, 2025
هالاند گوتیشی، :
چاوەڕوانمان دەکرد ئێمباپێ یاریی بکات، کاتێک یاریزانێک لە ئاستی کیلیان یاریی ناکات دڵخۆش نابیت، چونکە حەزدەکەم بەرامبەر باشترینەکان یاریی بکەم، بەڵام لەهەمان کاتدا یارینەکردنی ئێمباپی بۆ ئێمە باش بوو.
هێرشبەرە نەرویجییەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە جیاوازییەکان زۆر زەق بوون و رایگهیاند،
“ڕاستییەکە روونە و ناتوانرێت بشاردرێتەوە؛ ریاڵ مەدرید ئێستا تیپێک نییە بتوانێت لە رووی هونەری و جەستەییەوە ململانێمان بکات، ئێمە کۆنترۆڵی یارییەکەمان کردبوو، ریتمی خۆمان سەپاند و لە هەموو کاتێکدا دەگەیشتینە سەر گۆڵەکەیان، لە کاتێکدا ئەوان بەرامبەر فشار و خێرایی و هێزی هێرشبەریمان دەیناڵاند.”
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کە دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە، هالاند بە تەنزەوە باسی لە دیمەنێکی یارییەکە کرد کە پەیوەندی بە مارکۆ ئاسێنسیۆ هەبوو.
هالاند گوتی،
“من زۆر به ئاهەنگگێڕانی ئاسێنسیۆ پێكهنیم كاتێك بە دەرکردنی تۆپێک بۆ کۆرنەر، وەک ئەوەی پاڵەوانێتییەک بردبێتهوه ئاههنگی گێرا، کەچی هەر لە هەمان کۆرنەر ئێمە گۆڵمان کرد! ئەمەیە جیاوازی نێوان تیپێک هێرش دەکات بۆ ئەوەی یارییەکە یەکلاییبکاتەوە، لەگەڵ تیپێک تەنیا بە بەرگریکردن ئاهەنگ دەگێڕێت.”
هالاند کۆتایی بە قسەکانی هێنا و رایگهیاند، ریاڵ مەدرید تەنیا هەوڵی خۆڕاگرتنی دەدا، هەوڵی دەدا تەنیا ڕزگاری ببێت، نەک یاری بکات.


