
یاریگا –
رۆما هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی جۆشوا زیرکزی، هێرشبەری مانچێستەر یونایتد دەنێت.
رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، رۆما دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە گرێبەست لەگەڵ جۆشوا زیرکزی، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتد واژۆ بکات و بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان دەستپێکردووە.
رۆما دەیەوێت بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە هۆڵەندییەکە واژۆ بکات و لە هاوینیش بەبڕی 30 ملیۆن پاوەند گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی.
🚨 Roma have officially opened negotiations to sign Netherlands forward Joshua Zirkzee from Manchester United on loan with an obligation to buy for £30M.
The 24-year old has scored one goal this season and reportedly wants to stay at the Red Devils.
(Source: Gazzetta dello… pic.twitter.com/xvkdTbAUYS
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) December 11, 2025
زیرکزی لە هاوینی 2024 بەبڕی 42.50 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڵۆنیاوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد و تاوەکو هاوینی 2029 گرێبستی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان هەیە.
زیرکزی بەتەواوی متمانەی رۆبن ئامۆرین، راهێنەری یانەکەی لەدەستداوە و لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا 90 خولەک یاریی کردووە.
زیرکزی لە سێریا ئەی ئەزموونێکی باشی هەیە و پێشت لەگەڵ بۆڵۆنیا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، بۆیە ئەگەری هەیە جارێکی دیکە لە رێگەی گورگەکانی رۆما بۆ ئیتاڵیا بگەڕێتەوە.



