ژمارەیەکی كارهستبار؛ ڤینیسیۆس هۆکاری سەرەکی ئهنجامه خراپهكانی ریاڵە؟
15 یارییه گۆڵ ناكات

یاریگا –
شەوی رابردوو، یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر یاریگای بێرنابیۆ و لە گەڕی شەشەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، تووشی شکستێکی تاڵ بووەوە بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی (2-1) یارییهكهی دۆراند، ئەمە دووەم دۆڕاندنی لەسەریەکی یانەی شاهانەیە لە یاریگای خۆیدا، دوای ئەوەی لە خولی ئیسپانیاش بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ (2-0) دۆڕابوو.
دابەزینی ئاستی ڤینیسیۆس ژمارە کارەساتبارەکە
خاڵی هەرە دیاری یارییهكه ئاستی خراپی ئەستێرەی بەڕازیلی ڤینیسیۆس جونیۆرـە. سەرەڕای ئامادهنهبوونی کیلیان ئێمباپێ، چاوەکان لەسەر ڤینیسیۆس بوون بۆ ئەوەی سەرکردایەتی هێڵی هێرشبەر بکات، بەڵام ناوبراو نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و چەندین دەرفەتی ئاسانی لەدەست دا.
بەپێی ئامارەکان:
ڤینیسیۆس بۆ 15ـەمین یاری لەسەریەک نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بکات؛ ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نەرێنییە کە نیگەرانییەکی زۆری لای هاندەران دروستکردووە.
لەم وەرزەدا لە کۆی 21 یاری، تەنیا 5 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵی دروستکردووە.
لە چامپیۆنزلیگ لە 5 یاری بەشدار بووە و هیچ گۆڵێکی نییە، تەنیا 2 ئەسیستی هەیە.
دۆخی یاریزانانی دیکە و راهێنەر:
رۆدریگۆ: تاکە خاڵی هیوای یارییەکە بوو، توانی گۆڵەکەی ریاڵ تۆمار بکات و کۆتایی بەو وشکەساڵی گۆڵکردنە بهێنێت کە لە مانگی ئازارەوە گۆڵی نهكردبوو.
جود بێلینگهام: هاوشێوەی ڤینیسیۆس، ئەویش دەرفەتێکی زێڕینی لەدەست دا.
چابی ئاڵۆنسۆ: راهێنەری تیمەکە فشارێكی زۆری لهسهره، بەتایبەت کە باس لە بوونی گرژی و ناکۆکی دەکرێت لە نێوان ئەو و ڤینیسیۆسدا، کە لە یاری کلاسیکۆوە سەریهەڵداوە.
پێگەی ریاڵ مەدرید لە خولەکە
سەرەڕای شکستەکە، ریاڵ مەدرید هێشتا لەنێو 8 یانە یەکەمەکاندایە و لە پلەی حەوتەم دێت بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ. یانەکە هێشتا چانسی بەهێزی هەیە بۆ ئەوەی راستەوخۆ بگاتە قۆناخی 16 بەبێ ئەوەی پێویستی بە یاری پاشکۆ هەبێت.
هاندەرانی مێرەنگی نیگەرانن لەوەی کە بەبێ ئێمباپێ و بەم ئاستە نزمەی ڤینیسیۆسەوە، تیپەکە نەتوانێت لە قۆناخەکانی داهاتوودا کێبڕکێ بکات، بەتایبەت کە کێشەکان لەگەڵ شێوازی راهێنەرایەتی ئاڵۆنسۆشدا تێکەڵ بوون.



