Loading...
ئیسپانیا

🎥| هاندەرانی ریال مەدرید پاڵپشتی ئاڵۆنسۆ دەکەن

ئاڵۆنسۆ هەموو شتێکی پێچەوانەکردەوە

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی ریال مەدرید پاڵپشتی خۆیان بۆ چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری یانەکە دەردەبڕن و داوای مانەوەی دەکەن.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مانچێستەر سیتی کرد و 2-1 یارییەکەی بە یانە ئینگلیزییەکە دۆڕاند.

تیپەکەی چابی ئاڵۆنسۆ سەرەڕای ئەوەی بەبێ حەوت یاریزانی سەرەکی رووبەڕووی مانچێستەر سیتی بووەوە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و رەزامەندی هاندەرانی بەدەستهێنایەوە.

پاش یارییەکە هاندەرانی ریال مەدرید لە دەرەوەی بێرنابیۆ ئۆتۆمبێلەکەی چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری یانەکە رادەگرن، وێنەی لەگەڵ دەگرن و بە چەند درووشمێکی جیاواز پاڵپشتی خۆیانی بۆ دووپاتدەکەنەوە و داوای مانەوەی دەکەن.

بەر لە یارییەکە هاندەرانی یانەکە لە ئاڵۆنسۆ نیگەران بوون، دەنگۆی ئەوە هەبوو ئەگەر ئەو یارییە بدۆڕێنێت لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.

بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی سکای سپۆرتس، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی پێشکەشیان کرد، ریال مەدرید دەرفەتێکی دیکە بە راهێنەرە ئیسپانییەکە دەبەخشێت و یارییەکەی ئالاڤێس کۆتا دەرفەتی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button