Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

رۆدریگۆ لەبارەی ئاڵۆنسۆ بێدەنگی شکاند

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ لەگەڵ شکاندنی بێدەنگی بۆ هەژاندنی گۆڵەکان، هاوکات لەبارەی چابی ئاڵۆنسۆش بێدەنگی شکاند کە ماوەیەکی زۆرە ئەستێرە بەڕازیلیەکە تۆڕی دژبەرەکانی لێ ونبووە.

بە هاتنی راهێنەرە ئیسپانیەکە، چاوەروانییەکان ئەوەبوون رۆدریگۆ رۆڵێکی زیاتری پێبدرێت وەک لە سەردەمی کارلۆ ئانچێلۆتی کە تەواوەتی پەڕاوێزی خستبوو تا سنووری ئەوەی ریال مەدرید جێبهێڵێت.

ئەمشەو پێکانە زۆرەکانی مەدرید دەرفەتی بۆ رۆدریگۆ رەخساند، بەتایبەت یاریی نەکردنی کیلیان ئێمباپێ بەهۆی پێکان، تا جارێکیتر سیحری سامبا پیشانداتەوە. توانیشی لە خولی 28ی تۆڕی مانچێستەر سیتی بهەژێنێت لەو یارییەی تێیدا ریال 1-2 جارێکیتر لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە شکست دەرچوو.

دوای یارییەکە رۆدریگۆ سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە دەگوترێت ناکۆکیەکی قووڵ کەوتووەتە نێوان یاریزانەکانی مێرێنگی و راهێنەرەکەیان، ئەوە جگە لە دەنگۆی دوورخستنەوەی بەهۆی ئەنجامە نەرێنیەکانی چەند یاریی رابردووی. بۆیە  وتی

ئێمە لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆداین. لە تەنیشتی رادەوەستین. زۆر شت دەگوترێت، بەڵام هەموویان درۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button