Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەوەی بە ئارسیناڵ نەکرا مارتینێلی کردی

Yariga App

یاریگا –

ئەم وەرزە چامپیۆنزلیگ بووەتە پاڵەوانێتی دڵخوازی گابریێل مارتینێلی و ئەمشەویش بە گۆڵێک بۆ ئارسیناڵ ناوی خۆی خستە مێژووی پاڵەوانێتیەکەوە.

لە گەڕی شەشەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ بووە میوانی کلوب بروج و توانیان 0-3 لە خاوەن ماڵ ببەنەوە بە دوو گۆڵی نۆنی مادوێکی و گۆڵێکی مارتینێلی.

ئەستێرە بەرازیلیەکە توانی بۆ پێنجەم یاریی لەسەریەک تۆڕی یانە رکابەرەکانی ئارسیناڵ بهەژێنێت. پێشتر هیچ یاریزانێکی گەنەرز بەدرێژایی مێژووی پاڵەوانێتەکەی نەیتوانیبوو ئەو کارە ئەنجام بدات.

هاوکات بووە دووەم یاریزان لەدوای تێری هێنری لەوەتەی ساڵی 2006 لەسەرجەم پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان بگاتە گۆڵی ژمارە 5 کە پێشتر ئەفسانە فەڕەنسیەکە توانیبووی 6 گۆڵ تۆمار بکات.

مارتینێلی لە پرێمەرلیگ ژمارەکان لە بەرژەوەندیدا نین. پێش یارییەکەی ئەمشەو ئەو جیاوازییەی روونکردەوە بەوەی لە چامپیۆنزلیگ یانەکان کراوەتر یاریی دەکەن و لە پرێمەرلیگ هەموویان بەرگریی دەکەن بۆیە جیاوازییەکی زۆر هەیە لە ژمارەی گۆڵەکانی لەو دوو پاڵەوانێتیە.

وەڵامێکی چاوەڕواننەکراو؛ بۆچی ئامارەکانی مارتینێلی لە چامپیۆنزلیگ بەراورد بە پرێمەرلیگ باشترە؟

بەو بردنەوەیە ئارسیناڵ بە 18 خاڵی تەواوەوە بێ رکابەر پێشەنگی ریزبەندیەکەی چامپیۆنزلیگە. بە جیاوازیی 3 خاڵ لە نزیکترین رکابەری کە بایرن میونشنە.

بابەتی زیاتر

Back to top button