Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

هالاند ریکۆرده مەحاڵەکەی چامپیۆنزلیگی تێپەڕاند

Yariga App

یاریگا –

ئەوەی بە ئەستێرە و ئەفسانەکانی مێژووی چامپیۆنزلیگ نەکرا، ئێرلینگ بە ئاسانیی هالاند تێیپەڕاند.

لە گێمی یەکەمی نێوان ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی لە هەفتەی شەشەمی چامپیۆنزلیگ، هالاند لە خولەکی 43 بە لێدانی سزا ئەنجامی تایمی یەکەمی گۆڕی بۆ 1-2 یانەکەی پێشخست.

ئەو گۆڵە بۆ ئەستێرە نەرویجیەکە کە یاریی ژمارە 50ی خۆی بوو لەو پاڵەوانێتیە، ریکۆردی مێژوویی لەگەڵدا بوو.

هێرشبەرەکەی سیتی بووە یەکەمین یاریزان بەدرێژایی مێژوو لە 50 یاری سەرەتای خۆیدا لە چامپیۆنزلیگ بگاتە گۆڵی ژمارە 51.

ئێرلینگ چاوی لە گۆڵکاریی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانە ئەگەرچی رکابەرێکە هەروا ئاسان نابێت. بەوپێیەی ئێستا خاوەنی 5 گۆڵە بەڵام کیلیان ئێمباپێ بە 9 گۆڵ پێشەنگە.

ڤیدیۆ: گۆڵی دووەمی مان سیتی

بابەتی زیاتر

Back to top button