Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بووە راستی؛ گەورەیەکی ئەوروپا گرێبەستی فەرمی پێشکەشی رامۆس کرد

Yariga App

یاریگا –

سێرخیۆ رامۆس وردە وردە لە خەونەکەی نزیکتر دەبێتەوە کە گەڕانەوەیەتی بۆ لووتکەی خولە بەهێزەکان ئەوروپا و لەوێشەوە ئامانجێکی گەورەتری هەیە.

رامۆس لە ماوەی رابردوودا رایگەیاند کە گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆنتێری درێژناکاتەوە و لەم زستانە دەویەوێ ئاڵنگارییەکی نوێ تاقیبکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەگەڵ ئەو یانە مەکسیکیەکە توانی پارێزگاریی لە توانا جەستەییەکەی بکات، بەتایبەت لە مۆندیالی یانەکان کە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.

لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی زۆر بڵاوبووەوە کە یانەی مانچێستەر یونایتد دەیەوێ بیباتە ریزەکانیەوە.

رامۆس لەلایەن یانەیەکی گەورەی ئەوروپاوە داواکراوە

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە سەرچاوەکانی وەک کادێنا سێری ئیسپانی و گۆڵی ئینگلیزی بڵاویان کردووەتەوە، مان یو بەفەرمی گرێبەستی پێشکەشی سەرکرده مێژووییە ئیسپانیەکەی ریال مەدرید کردووە.

ئەو دوو سەرچاوەیە بە جەختکردنەوە ئەوەشیان ئاشکراکردووه کە مانگی یەنایەری ساڵی داهاتوو لە مێرکاتۆی زستانەدا رامۆس دەگوازرێتەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button