Loading...
ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

هاری کەین وەڵامی ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا ده‌داته‌وه‌

هاری كه‌ین دێته‌ بارسێڵۆنا وەڵامەکەی هەمووانی شۆککرد

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین، ئەستێرە و گۆڵکاری یانەی بایرن میونشن، دواجار بڕیاری یەکلاییکەرەوەی خۆی سەبارەت بە داهاتووی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ده‌دات، ئەمەش دوای ئەوەی ناوی بەستراوەتەوە بە گەڕانەوە بۆ خولی ئینگلیزی و  هه‌روه‌ها پەیوەندیکردن بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.

مەرجە 65 ملیۆنییەکە و بڕیاری کەین

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، گرێبەستەکەی هاری کەین لەگەڵ بایرن میونشن بڕگەیەکی تێدایە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بڕی 65 ملیۆن یۆرۆیه‌، مەرجەکە ئەوەیە کە یاریزانەکە دەتوانێت ئەو بڕگەیە چالاک بکات و لە هاویندا بڕوات، بە مەرجێک تاوه‌كو کۆتایی مانگی کانوونی دووەم واته‌ مانگی یه‌كی  2026 یانەکە ئاگادار بکاتەوە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، هاری کەین بڕیاریداوە ئەو مەرجە بەکارنەهێنێت، بە پێچەوانەوە، ئەو دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن درێژ بکاتەوە.

نازناو لە پێش ریکۆردەکەی شیرەر

سەرەڕای ئەوەی هاری کەین لە پلەی دووەمی گۆڵکارانی مێژوویی پرێمەرلیگ دێت و تەنیا 47 گۆڵ لە ئالان شیرەری خاوەن ریکۆردەوە دوورە، بەڵام بڕوای وایە مانەوە لەگەڵ بایرن میونشن لەگه‌ڵ ڤینسێنت کۆمپانی دەرفەتی زیاتری پێ دەدات بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان، کە ئەوە ئامانجی سەرەکییەتی دوای ساڵانێکی بێ نازناوی لە تۆتنهام.

بارسێلۆنا وەک شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی

ئاستە بەرزەکەی کەین تۆمارکردنی زیاتر لە 100 گۆڵ بۆ بایرن، و 28 گۆڵ لەم وەرزە، وایکردووە ببێتە ئامانجی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.

یانە کاتالۆنییەکە بەدوای شوێنگرەوەی رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی 37 ساڵ دەگەڕێت، تەنانەت خافێر ڤیلاجوانا، یەکێک لە به‌ربژێره‌كان بۆ سەرۆکایەتی بارسێلۆنا، رایگەیاندووە ئەگەر هەڵبژێردرێت هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

لەگەڵ ئەوەشدا، بڕیارەکەی کەین روونه‌، ئه‌ویش مانەوە لە ئەڵمانیا و نوێکردنەوەی گرێبەسته‌كه‌یه‌، به‌ڵام یانه‌كان ده‌یانه‌ویت یاریزانه‌كه‌ رازی بكه‌ن و ریزه‌كانی بایرن جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button