Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئێمباپێ بانگهێشتی یارییەکەی مانچێستەر سیتی کرا

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی بانگهێشتی یارییەکەی مانچێستەر سیتی کرا و بەشداریی دەکات.

ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر ریال مەدرید لە یارییەکانی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی بەهۆی پێکان لە ماسوولکەی رانی چەپی بەشداریی مەشقەکانی دوێنێی نەکرد و مەترسی لەسەبوو بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئامادە نەبێت.

بەڵام هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی کردووە، بەشێوەیەکی فەرمی بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانە ئینگلیزییەکە بانگهێشتکراوە.

لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی مانچێستەر سیتی؛

بابەتی زیاتر

Back to top button