Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ چارەنووسی ئێمباپێ بۆ یارییەکەی مانچێستەر سیتی یەکلاییدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر ریال مەدرید لە یارییەکانی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی بەهۆی پێکان لە ماسوولکەی رانی چەپی بەشداریی مەشقەکانی دوێنێی نەکرد و مەترسی لەسەرە بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئامادە نەبێت.

پێگەی ئێل چێرینگویتۆ بڵاویکردووەتەوە، کەمێک لەمەوبەر یاریزانانی ریال مەدرید گەیشتنە ڤاڵدێبێباس و دوایین ئامادەکاریی بۆ یارییەکەی مانچێستەر سیتی دەکەن، ئەوەی جێگای دڵخۆشی مەدریدییەکانە کیلیان ئێمباپێش گەیشتووەتە شوێنی مەشقەکان.

پاش کەمێکی دیکە هەڵسەنگاندنی کۆتایی بۆ دۆخی پێکانەکەی سوپەر کیلیان دەکرێت، ئەگەر توانای یاریکردنی هەبێت ئەوا بەشداریی مەشقەکان دەکات و رووناکی سەوزی بۆ یارییەکە بۆ هەڵدەکرێت.

پاش رووناکی وەڵامی کۆتایی پزیشکەکان بڕیارە ریال مەدرید لیستی یاریزانان بۆ رووبەڕووبوونەوەی سیتیزنس بڵاوبکاتەوە.

Back to top button