Loading...
ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

ناسڕ خلێفی یانەیەکی بەلجیکی دەکڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

کۆمپانیای وەبەرهێنانی وەرزشی قەتەر (QSI) بەخاوەندارییەتی ناسڕ خلێفی، یانەی کاس یوپێنی پلە دووی بەلجیکی کڕییەوە.

ئەمە سێیەم یانەیە کە کۆمپانیا قەتەرییەکە وەبەرهێنانی تێدا کردووە. رۆژی سێشەممە، کۆمپانیای قەتەر سپۆرت ئینڤێستمەنتز (QSI) کە لە ساڵی 2011ەوە خاوەندارێتی یانە پاریسییەکەیە دەکات، کڕینەوەی یانەی کاس یوپێنی بەلجیکی پلە دووی بەلجیکی بە فەرمی راگەیاند.

دوای کڕینی 100%ی پاریس سانجێرمان لە ساڵی 2011 و دواتر کڕینی 21% پشکەکانی یانەی براگای پۆرتوگالی، ئەمە سێیەم یانەیە کە QSI پشکەکانی تێدا وەرگرتووە. ئامانجی وەبەرهێنانەکە دروستکردنی تیپێکی رکابەر لە بەلجیکا و رەخساندنی دەرفەت بۆ کاس یوپێن کە ئێستا لە پلەی حەوتەمی خولی پلە دووی بەلجیکایە، بگەڕێتەوە بۆ خولی پلە یەک.

یانەکە پێشتر لە ژێر خاوەندارێتی ئەکادیمیای ئاسپایر بوو کە هاوکات بنکەکەی لە پایتەختی قەتەرە. ئامانجی ئاکادیمیاکە ئەوە بوو کە بەتواناترین یاریزانە لاوەکانی ئەفریقی لە ئەوروپا رکابەری بکەن. نموونەش موسا واگ بوو کە لە مۆندیالی 2018 بۆ هەڵبژاردەی سەنیگال یاری کرد و بووە بچووکترین گۆڵکاری ئەفریقا لە مێژووی مۆندیالدا دوای ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر ژاپۆن گۆڵی کرد.

یانەی کاس یوپێن ئێستا لەلایەن برۆنۆ پینهێیرۆی راهێنەری پۆرتوگالییەوە بەڕێوەدەبرێت، کە پێشتر راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی قەتەر و سەد بووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button