یامال ژمارەیەکی پێوانەیی ئێمباپێی شکاند و بووە کاریگەرترین یاریزانی مێژووی چامپیۆنزلیگ
لامین لە شکاندنی ریکۆردەکان ناوەستێت

یاریگا –
لامین یامال، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا لە شکاندنی ژمارەیەکی پێوانەیی پێش کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی ریال مەدرید کەوتەوە.
یامال بووە خاوەنی نازناوی بچووکترین یاریزانی کاریگەر لە مێژووی چامپیۆنزلیگ لەسەر ئاستی گۆڵ و ئەسیتەوە.
یامال ژمارەی بەشدارییەکانی گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ بۆ 14 بەرزکردەوە، دوای ئەوەی لە یاریی شەوی رابردووی بارسا بەرامبەر ئاینتراخت فڕانکفورت، گۆڵێکی بۆ ژوول کۆندێ دروستکرد.
یامال بووە یەکەم یاریزان لە تەمەنی 18 ساڵیدا، بگاتە ئەم ژمارەیە لە چامپیۆنزلیگ، توانی پێش ژمارە پێوانەییەکەی ئێمباپێ (لە تەمەنی 18 ساڵیدا) بکەوێت.
Lamine Yamal (14 G/A) passes Kylian Mbappé for most goal involvements by a player 18 or younger in the Champions League 👑 pic.twitter.com/y2kM0wMStd
— B/R Football (@brfootball) December 9, 2025
بارسێلۆنا لە یارییەکەی شەوی رابردوو، لە دەستپێکی یارییەکە بە گۆڵێک لەدواوە بوو، بەڵام لە گێمی دووەمدا و لە ماوەی تەنیا سێ خوولەکدا، ژوول کۆندێ دوو گۆڵی بۆ بارسا کرد.



