Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

6 مانگ بەر لە مۆندیال؛ بەتۆمەتی گەندەڵی پۆلیس هەڵدەکوتێتە سەر بارەگای تۆپی پێی ئەرجەنتین

لێکۆڵینەوە لەگەڵ 30 یانە دەستیپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

پۆلیسی ئەرجەنتین هەڵدەکوتێتە سەر بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین و لێکۆڵینەوەی ورد دەستپێدەکات.

کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، سێشەممە 9ـی دێسێمبەری 2025 پۆلیسی ئەرجەنتین هەڵیکوتاوەتە سەر بارەگای یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین و بارەگای 30 یانەی تۆپی پێی وڵاتەکە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە  دادوەری فیدراڵی لویس ئارمێلا فەرمانی هەڵکوتانەکەی دەکردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوە، کە گوایە کۆمپانیای سور فینانزاس، کە سپۆنسەری خولی ئەرجەنتینییە تۆمەتبارە بە سپیکردنەوەی پارە.

هاوکات کۆمپانیای سور فینانزاس کە تایبەتە بە خزمەتگوزاری دارایی، بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە و سەرجەم ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و بە “بێ بنەما” وەسفیان دەکات.

کەناڵی سی ئێن ئێن ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، دەردەکەوێت پۆلیسی ئەرجەنتین لە بۆینیس ئایرێس هەڵدەکوتنە سەر بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لێکۆڵینەوەکان لەوکاتە دەستیانپێکردووە کە کۆمپانیای سور فینانزاس گرێبەستێکی گوماناوی لەگەڵ یانەی ئاتلێتیکۆ بانفیڵد واژۆکردووە، کە ئەو یانەیە یەکێکە لە یانە دێرینەکانی وڵاتەکە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، پاش ئەوەی پۆلیس هەڵیکوتایە سەر کۆمپانیاکە چەند بەڵگەنامەیەکیان دۆزییەوە کە کۆمپانیەکەی دەبەستەوە بە 30 یانەی وڵاتەکە، بۆیە لێکۆڵینەوەی ورد لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین و یانەکانی وڵاتەکە دەستیپێکردووە و سەرجەمیان بە سپیکردنەوەی پارە تۆمەتبارن.

بابەتی زیاتر

Back to top button