بۆچی ئامارەکانی مارتینێلی لە چامپیۆنزلیگ باشترە وەک لە پرێمەرلیگ؟ ئەستێرە بەڕازیلیەکە وەڵامێکی چاوەڕواننەکراو دەداتەوە

یاریگا –
گابریێل مارتینێلی رووبەڕووی ئەو پرسیارە کرایەوە کە ئامارەکانی دەریدەخەن لە چامپیۆنزلیگ ئاستی باشترە وەک لە پرێمەرلیگ.
هێرشبەرە بەرازیلیەکە ئەم وەرزە یەکێکە لە چەکە کاریگەرەکانی بەردەست میکێل ئارتێتا، سبەی شەو بەرامبەر کلوب بروج لە میانی هەفتەی شەشەمی پاڵەوانێتیەکە دەرفەتێکی گەورەی لە بەردەمدایە ببێتە یەکەمین یاریزان لە مێژووی ئارسیناڵ لە پێنج یاریی لەسەریەک گۆڵ تۆمار بکات.
مارتینێلی لەم وەرزە لە 11 بەشداریکردن لە پرێمەرلیگ تەنها یەک گۆڵی کردووە، کەچی لە 4 بەشدارییدا توانیویەتی 4 گۆڵ و ئەسێستێک بکات. هەر بۆیە لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە باسی هۆکاریی جیاوازییەکە کرد کە تا رادەیەک وەڵامەکەی سەیر بوو کاتێ وتی
هەندێجار لە چامپیۆنزلیگ یانەکان کراوەتر یاریی دەکەن. هەمووی هەر دەیەوێت هێرش ببات، بەوەش ئێمە بۆشایی باشمان دەستدەکەوێت. بەڵام لە پرێمەریگ، وەک خەڵکی دەڵێن، یانەکان پاس لەبەردەم گۆڵەکەیان پارک دەکەن. ئەوەش تۆزێ زەحمەتە بتوانی گۆڵ بکەیت و بۆشاییەکەت دەستبکەوێت. بەهەرحاڵ، من دڵخۆشم بە گۆڵەکانم و هیوادارم بتوانم یارمەتی تیمەکەم بدات بەردەوامبێت. ئەگەر تەنانەت 5 خولەکیش یاریی بکەم هەر دەمەوێ گۆڵ تۆماربکەم و یارییەکە ببەینەوە بۆ تیمەکەمان.
Gabriel Martinelli explains why he has such a good goalscoring record in the Champions League:
“In the Premier League sometimes some teams they just, as some might say, ‘park the bus.'” 😂 pic.twitter.com/ZhnM0563XS
— Hayters TV (@HaytersTV) December 9, 2025



