
یاریگا –
شەوی رابردوو مانچێستەر یونایتد بە بردنەوەیەکی گەورە گەڕایەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکانی کاتێک 1-4 لە دەرەوی یاریگای خۆیان لە وۆڵڤزیان بردەوە.
لەو یارییەدا جگە لە ئاستی کۆمەڵ، بڕونۆ فێرناندێش ئاستێکی تاکەکەسیی نایابی پێشکەشکرد کە خۆی توانی 2 گۆڵ تۆمار بکات و لە خولەکی 62یش ئەسێستێکی سەرنجڕاکێش بۆ مەسین ماونت بکات. بەو بردنەوەش مان یو خۆی گەیاندە پلەی 6ی ریزبەندیەکی پرێمەرلیگ.
پێگە و پلاتفۆڕمە وەرزشیەکان کەوتنە ستایشی تیمەکەی ئامۆریم، هاوکات سکای سپۆرتس بە داتایەکی ورد کاریگەریی مەیسن ماونتی سەلماند کاتێ لە پێکهاتەکە سەرەکیی نەبێت و کاتێک سەرەکیی بێت.
بەگوێرەی داتاکەی سکای، ماونت لەم وەرزە لە 7 یارییدا سەرەکیی بووە و 8یش وەک یەدەک بەکارهێنراوە.
لەو یارییانەی ئەستێرە ئینگلیزیەکە سەرەکیی بووە، مان یونایتد 5 جار براوەبووە. لەو هەشت یاریەی دیکە تەنها 2 بردنەوەیان تۆمارکردووە. ئەوەش بەگشتی رێژەی بردنەوەکانی تیمەکەی ئامۆریم دەگاتە زیاتر لە 71% کاتێک مەیسن لە پێکهاتەی سەرەکییدا بووبێت.
پەیوەست بە دۆڕاندن و یەکسانبوون، بە سەرەکییبوونی ماونت تەنها جارێک یەکسانبوونە، کاتێکیش لەسەر کورسی یەدەکەوەی هێنرابێتە یارییەکەوە 3 جار یەکسانبوون چارەنووسیان بووە. بۆ دۆڕاندنیش هەردوو ئامارەکەی وەک یەکە بە تەنها یەک جار بۆ بردنەوە و دۆڕاندن.
کۆی ئەو خاڵانەی مانچێستەر یونایتد بە سەرەکیبوونی مەیسن ماونت بەدەستیهێنابێت دەگاتە 2.3 بۆ هەر یارییەک. بەڵام بەبێ ئەو تەنها 1.1 خاڵیان بۆ هەر یارییەک بردووەتەوە.
Man United have a 71.4% win rate when Mason Mount starts in the Premier League this season, compared to a 25% record when he doesn’t start 🔴 pic.twitter.com/GqdxKImoxB
— Sky Sports News (@SkySportsNews) December 9, 2025
ئەوەی سکای سپۆرتس سەلماندوویەتی تەنها کاریگەریی ماونتی پیشانداوە لە سەرەکییبوونی. بەلام ژمارەی گۆڵ و بەشداریی لە هەژاندنی گۆڵەکان هێشتا بڕونۆ فێرناندێش سەرمەشقی شەیتانە سوورەکانە.
ماونت لەم وەرزە لە پرێمەرلیگ و کاپیتاڵ وەن خاوەنی 3 گۆڵ و ئەسێستێکە، بەڵام فێرناندێش 4 گۆڵ و 10 ئەسێستی هەیە.



