Loading...
ئاسیاعێراقکوردستان

ناوبژیوانێکی کورد یارییەکی گرینگی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بەڕێوە دەبات

تەواوی دەستەی ناوبژیوانان عێڕاقین

Yariga App

یاریگا –

دەستەیەکی ناوبژیوانانی عێڕاقی یارییەکی گرینگی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بەڕێوەدەبەن و لە نێویشیان ناوبژیوانێکی کوردی تێدایە.

لە گەڕی شەشەمی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لە گڕووپی هەرێمی ڕۆژهەڵات، چوارشەممە ( 10ـی دیسێمبەری 2025 ) سیئۆلی کۆریای باشوور لە یاریگای خۆی رووبەڕووی مێلبۆڕن سیتی ئوسترالی دەبێتەوە، لەم یارییەدا دەستەیەکی ناوبژیوانی عێڕاقی یارییەکە بەڕێوەدەبەن کە لە نێویاندا یوسف سەعید ناوبژیوانی کورد دەبینرێت.

هەریەک لە موهەنەد قاسم وەک ناوبژیوانی ناوەڕاست، واسق مودەلەل یاریدەدەری یەکەم، ئەحمەد سەباح یاریدەدەری دووەم، یوسف سەعید ناوبژیوانی کورد وەک ناوبژیوانی چوارەم، زەید سامڕ وەک ناوبژیوانی چوارەم یارییەکە بەڕێوەدەبەن.

یارییەکە گرینگی تایبەتی هەیە، بەو پێیەی مێلبۆڕن سیتی ئوسترالی نۆ خاڵی هەیە لە پێنج یارییدا و لە ریزبەندی سێیەم دێت،  سیئۆلی کۆریای باشوور هەشت خاڵی هەیە و لە ریزبەندی چوارەمی گڕووپی هەرێمی رۆژهەڵاتی خولی بژاردەی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button