Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ تواناکانی ئەستێرەیەکی بۆ دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ لە کاتێکی گونجاودا تواناکانی ئەستێرەیەکی بۆ دەگەڕێتەوە کە ماوەی 11 مانگە لە تیمەکەی میکێل ئارتێتا دوورکەوتووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێک لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، گابریێل خیسوس دواجار دوای پێکانە قورسەکەی لە ئەژنۆی سەرەتای ئەم ساڵ، بۆ یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر کلوب بروج لە هەفتەی شەشەمی چامپیۆنزلیگ دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەکەی گەنەرز.

هەواڵەکەی سکای ناخۆشیەکیشی تێدابوو بۆ هاندەرانی تۆپچیەکان بەوەی کە ماکس داومانی لاوی درەوشاوە لە یاریی شەممەی رابردوو بۆ تیمی خوار 21 ساڵانی ئارسیناڵ تووشی پێکان هاتووە لە پاژنەی پێی. بەوەش بۆ ماوەیەک دووردەکەوێتەوە، بە یارییەکەی سەبینێشیان.

گەڕانەوەی خیسوسی بەڕازیلی بۆ کەتیبەکەی ئارتێتا لە کاتێکی پێویستدابوو بۆ زیاتربوونی بژاردە هێرشبەرییەکانی بەردەستی کە ئێستا لە هەردوو بەرەی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ پێشەنگن.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button