Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رامۆس لەلایەن یانەیەکی گەورەی ئەوروپاوە داواکراوە

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی سێرخیۆ رامۆس ئاشکرایکرد لەگەڵ مۆنتێری مەکسیکی بەردەوام نابێت و ئەم زستانە ئاڵنگاریەکی نوێ تاقیدەکاتەوە، ئێستا ناوێکی گەورەی ئەوروپا دەیەوێ بەرگریکارە ئەفسانەییەکە بگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.

خەونی رامۆس تەنها گەرانەوەی نییە بۆ لووتکە ئەوروپیەکان، لە چەند رۆژی رابردوودا زانیارییەکان ئەوەیان ئاشکراکرد ناوبراو ئامانجێکی گەورەتری هەیە و ئەویش بەشداریکردنەوەیەتی لە مۆندیالی 2026 کە هاوینی داهاتوو لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت.

خەونە گەورەکەی رامۆس ئاشکرا دەکرێت

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تۆڕی هەواڵی فیچاخێسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد دەیەوێ لەم زستانەدا رامۆس بگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.

کاپتنەکەی پێشووی ریال مەدرید تەمەنی 39 ساڵە، وادیارە روبێن ئامۆریم دەیەوێ سوود لە ئەزموونە دەوڵەمەکەی سێرخیۆ وەربگرێت بۆ رێکخستنی هێڵی بەرگریی مان یو.

بابەتی زیاتر

Back to top button