
یاریگا –
دواجار دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک بێدەنگی شکاند و بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە ئەنجامە خراپەکانی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، بڕیاریدا گۆڕانكاری گەورە بكات.
بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی یاریگا یانه‌ی دهۆك بڕیاریداوه له مێركاتۆی زستانه ده‌ستبه‌ردرای چوار یاریزانی پیشه‌گه‌ر و دوو یاریزانی ناوه‌خۆی بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان و کەمیی کاریگەرییانەوە.
یاریگا زانیاری ورد پشتراستكراوی ده‌ستكه‌وتووه، لە هێڵی بەرگریدا، یانەی دهۆک بڕیاری کۆتاییهێنان بە گرێبەستی یاریزانی کرواتی ئیڤان نۆڤۆسێلیچی داوه، ئەم یاریزانە یه‌ك خوله‌كیش یاریی نه‌كردووه، واتە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێک کراوە کە تەنانەت دەرفەتی ئەوەی نەبووە یەک خولەکیش بەشداری بکات، یانه‌كه ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و پیشه‌گه‌رێكی دیكه بهێنێت.
له‌سه‌ر ئاستی هێلی ناوه‌راستیش یاریگا ئه‌وه‌ی زانیوه، ئاندرێ سەناتی به‌شداری زۆرێك له یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی نه‌كردووه راهینه‌ر له ئاستی ئه‌م یاریزانه رازی نییه ده‌یه‌ویت ده‌ستبه‌ردرای بێت، هه‌روه‌ها بڵند ئازادی یاریزانی لاوی کورد یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و یاریزانانه‌ی یانه‌كه ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت.
یاریگا ئه‌وه‌شی زانیوه، له هێلی هێرشبه‌ریش چه‌ند یاریزانێك له لیسته ره‌شه‌كه‌ی عه‌بدولغه‌نی شه‌هدن، دیارترین یانیک زاکری ئەستێرەی ئیڤواری، پێشتر دینەمۆی تیمەکە بوو له یانه‌كه نامێنیت و له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ته‌ڵه‌به یان هه‌ولێر بكات.
زاکری لە زۆربەی یارییەکاندا بەشدار بووە، بەڵام کاریگەرییەکەی وه‌ك وه‌رزی رابردوو نه‌بووه، لەم وەرزەدا گۆڵی نه‌كردووه ته‌نیا یه‌ك ئەسیستی هه‌بووه.
هه‌روه‌ها هه‌ڵۆی چیا ده‌یه‌وێت گرێیبه‌ستی بۆلی جونیۆریش هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه سەرەڕای ئەوەی وەک هێرشبەری نوک یاری دەکات و زۆرترین خولەک بەشدار بووە، بەڵام هیچ گۆڵێكی له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه یانه‌كه ده‌ستبه‌رداری بێت و بیر له هێرشبه‌رێكی سوپه‌ر بكاته‌وه.
مستەفا نەوافی هێرشبه‌ریش یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و یاریزانانه‌ی دهۆك ده‌یه‌وێت كۆتایی به گرێبه‌سته‌كه‌ی بهێنێت،چونكه لە ئاستی چاوەڕوانیدا نەبووە و دۆخی یانه‌كه‌ش خراپه، ده‌یانه‌وێت به رۆیشتنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رێكی دیكه بكه‌ن.
یانەی دهۆک بە دەستبەرداربوون لەم ناوانە، دەیەوێت بودجەیەکی باش بۆ گواستنەوەی زستانە بگەڕێنێتەوە، تاوەکو بتوانێت بە لایەنی کەمەوە دوو یاریزانی سوپەر بۆ هێڵی پێشەوە و ناوەڕاست بگوازێتەوە و دڵی هاندەرانی دهۆک ئاشت بکاتەوە.



