Loading...
ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

یوێفا یاریزانێکی پاریس سانجێرمان بە توندی سزا دەدات

بۆ سێ یاریی سڕ دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

لوکاس هێرناندێز، بەرگریکاری پاریس سانجێرمان، بە بڕیاری یوێفا بۆ سێ یاریی داهاتووی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ سڕکرا.

بەرگریکارەکەی پاریس سانجێرمان، دوای ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر تۆتنهام، بە ئەژنۆی لە چاڤی سیمۆنسی یاریزانی سپێرزیدا و بە کارتی سوور کرایە دەرەوە قورسترین سزای لەلایەن یوێفاوە بەسەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی سزاکەی یوێفاوە بێت، لوکاس هێرناندێز هەرسێ یاریی داهاتووی یانەکەی لە قۆناخی خول لەدەستدا و لە قۆناخی 16 دەتوانێت بەشداری یاری چامپیۆنزلیگ بکاتەوە. ئەم سڕکردنە یارییەکانی لیگ وەن و جامی فەرەنسا ناگرێتەوە.

لویس ئێنریکی راهێنەری پاریس سانجێرمان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یارییەکەیان بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو کاردانەوەی بەرامبەر بە دوورخستنەوەی بەرگریکارەکەی هەبوو و گوتی:

ئەمە یەکەمجاری نییە، سەیرە بەلامەوە، دەبێت قسەی لەگەڵدا بکەین، ئەویش دەبێت فێری کۆنتڕۆڵکردنی خۆی بێت.

لە 5ی تەمموز لە کاتی یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان کە بە ئەنجامی 2-0 لە بایرن میونشنیان بردەوە، هێرناندێز بە هۆکاری هاوشێوە،  سێزدە خولەک دوای هاتنە ناو یاریگا بە ئەژنۆی لە رافایل گێرێرۆیدا و بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button