
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید، ئەمڕۆ سێشەممە لە مەشقە بە کۆمەڵەکانی تیمەکەی دابڕا، ئەمەش گورزێکی گەورەیە بۆ ئامادەکارییەکانی یانەکە پێش رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
جۆری پێکانەکە و سیناریۆی یاری کردن
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامهی ماركا، ئەستێرە فەڕەنسییەکە بەدەست شکانی پەنجەی پێی و ئازاری ماسولکەکانی قاچی چەپییەوە دەناڵێنێت، ئەمەش گومانی لەسەر بەشدارییکردنی لە یارییەکەی سبەینێ دروست کردووە.
مارکای ئیسپانی لە زاری سەرچاوەکانی ناو یانەی ریاڵ مەدریدەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەگەری زۆرە ئێمباپێ بەشداریی یارییەکە نەکات، ئەگەریش چابی ئالۆنسۆی راهێنەر بڕیاری یاریکردنی بدات، ئەوا تەنیا بۆ چەند خولەکێکی کەم دەبێت، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر زیادبوونی پێکانەکەی دروست نەبێت و بۆ ماوەیەکی درێژ دوورنەکەوێتەوە.
پێکانی ئێمباپێ ئازارەکانی ئەلۆنسۆی قووڵتر کردووەتەوە، پێشتر حهفت حهفت یاریزانی سەرەکییەوە لهدهستدابوو، ئەوانیش بریتین لە،دانی کارڤاخال، ئەلێکساندەر ئارنۆڵد، دین هاویسن، ئێدێر میلیتاو، داڤید ئالابا، ئێدوارد مێندی و ئێدواردۆ کاماڤینگا.
کات و بڕیاری کۆتایی
بڕیارە چابی ئاڵۆنسۆ تاوهكو دوا ساتەکانی پێش یارییەکە چاوەڕێ بکات بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر یاریزانهكه بدرێت.
سبەی چوارشەممە کاتژمێر 11:00 ریال و سیتی بهرامبهر یهكتر یاریی دهكهن، ئهمهش وهك دوا دهرفهت بۆ ئاڵۆنسۆ دانراوه.



