Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئایا چابی ئاڵۆنسۆ لە ئاستی یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید بێهیوایە؟

من و یاریزانەکان لە یەک بەلەمدایین

Yariga App

یاریگا –

لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو، ئەنجامەکانی ریاڵ مەدرید پاشەکشەیەکی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە، ئەمەش وایکردووە چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەری یانەکە رووبەڕووی مەترسی دوورخستنەوە ببێتەوە.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یارییەکەی سبەی چوارشەممە بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، پرسیار ئاراستەی ئاڵۆنسۆ کرا سەبارەت بە راستی هەستکردنی بە بێهیوایی بەرامبەر ئاستی یاریزانەکانی لەم ماوەیەی دواییدا.

ئەلۆنسۆ لە وەڵامدا گوتی،

“من و یاریزانەکان لە یەک بەلەمدایین هەمان چارەنووسمان هەیە، ئێمە باوه‌رمان وایە کە دەرفەتمان لەبەردەمدایە بۆ راستکردنەوەی دۆخەکە و شتەکان.”

گوتیشی،

“پێویستمان بە وزەی پێویستە بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ هاندەران لە بێرنابیۆ دروست بکەینەوە، ئەگەر ئەوە رووبدات، دەرفەتی بردنەوەمان دەبێت.”

پاڵپشتیی کارگێڕی

راهێنەرە ئیسپانییەکە جەختی لەوە کردەوە کە دوای یارییەکەی سێلتا ڤیگۆ لە گەڕی رابردووی لالیگا، پاڵپشتیی پێویستی لەلایەن کارگێڕی یانەکەوە پێگەیشتووە و ئێستا پاڵپشتیی سەرجەم یاریزانەکانی هەیە بەبێ جیاوازی.

شەوی کارەساتبارەکەی سێڵتا

ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا تووشی دۆڕان بوو بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ، ئەم دۆڕانە جیاوازی خاڵەکانی نێوان تیپەکەی ئالۆنسۆ و بەرشەلۆنەی پێشەنگی بۆ ٤ خاڵ زیاد کرد.

جگە لە ئەنجامەکە، یارییەکە گرژییەکی زۆر دروست بوو، سێ یاریزانی ریاڵ مەدرید بە کارتی سوور کرانە دەرەوە، کە بریتی بوون لە فران گارسیا، ئەلڤارۆ کارێراس و ئێندریک.

بابەتی زیاتر

Back to top button