
یاریگا –
كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەشداری راهێنانەكانی ئێستای یانەكەی ناكات.
وابڕیارە سبەی چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی چامپیۆنزلیگ.
‼️ Mbappe and Camavinga not training with the group @TheAthleticFC pic.twitter.com/qrhONTNsPi
— Mario Cortegana (@MarioCortegana) December 9, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی ماریۆ كۆرتیگانا لە تۆڕی ئاتلێتیک، كیلیان ئێمباپێ بەشداری راهێنانەكانی ئێستای ریال مەدرید ناكات.
هەریەک لە كیلیان ئێمباپێ، كاماڤینگا، دین هاوسن، دانی كارڤاخال، ئیدێر میلیتاو، فێرلاند مێندی، ئالێكساندەر ئارنۆڵد و دەیڤد ئالابا بەهۆكاری جیاواز بەشداری راهێنانە بەكۆمەڵەكانی ئێستای ریال مەدرید ناكەن.
بە گوێرەی زانیارییەكانی زۆربەی سەرچاوە ئیسپانیەكان، گومان لە بەشداریكردنی كیلیان ئێمباپێ لە یارییەكەی سبەی دەكرێت.



