قەیرانی تەکتیکی ئاڵۆنسۆ؛ بێڵینگهام و گولەر ئاو و ئاگرن
هۆکارێکی دابەزینی ئاستی یانەکەن

یاریگا –
تاوەکو ئێستا لەم وەرزەدا، ریال مەدرید بە هەنگاوی کردەیی و باش نانێت.
قەیرانێکی قووڵ بەرۆکی ریال مەدریدی گرتووە و تەنیا یەک لە یاریی لە کۆی حەفت یاریی رابردوودا لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ، تەنیا دوو یاری بردووەتەوە، ئەمەش چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری یانەکەی خستووەتە ژێر فشارێکی گەورە.
هەرچەندە میستەر ئاڵۆنسۆ کێشەی لە هێڵی بەرگریدا هەیە، بەڵام هۆکاری دیکەش بۆ شکستەکانی مەدرید هەن، لەوانەی نەگونجانی شێوازی یارییکردنی ئاردا گولەر و جود بێڵینگهام.
لە یاریی پێشووتری مەدرید لە بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو، گولەر یەدەک بوو، کەچی لە یارییەکەی سێلتا ڤیگۆ هەردووکیان سەرەکی بوون، ئەم هاوکێشەیەش زۆر دووبارەبووەتەوە و پرسیاری زۆری دروستکردووە.
هەماهەنگی دروست نەبووە
کێشەکە نوێ نییە، بەڵکو بەدرێژایی ئەم وەرزە، هاندەران پرسیاری ئاستی هەماهەنگی نێوان گولەر و بێڵینگهام دەکەن، لەدوای بردنەوەی یارییەکەی بیلباو، ئاڵۆنسۆ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا گوتی؛
هەردوو یاریزانەکە زۆر هەماهەنگن، هۆکاری بڕیارەکانیشم تەواو هونەرین.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، پێکهاتەی هێڵی ناوەڕاستی یارییەکەی بیلباو بە ئامادەبوونی ئۆرێلیەن چوامێنی، فێدێریکۆ ڤالڤێردی، ئێدواردۆ کاماڤینگا و بێڵینگهام زۆر تۆکمە بوو، توانیان بەتەواوی کۆنتڕۆڵی ناوەڕاستی یاریگا بکەن.
بەشداری نەکردنی کاماڤینگا لە یارییەکەی سێلتا ڤیگۆ، ئاڵۆنسۆی ناچارکرد، جارێکی دیکە گولەر بخاتەوە پێکهاتەی سەرەکی.
ئاڵۆنسۆ ئامادەنەبوو شێوازی یارییکردنی 4-4-2 بە ئامادەبوونی گولەر و بێڵینگهام بگۆڕێت، سەرەڕای ونبوونی رۆڵی هەردوو یاریزانەکە، کۆمەڵێک پرسیار لەسەر پێکهاتەکە دروستبوو؛
- کام یاریزان پێویستە رۆڵی قووڵایی یاریگا بگێڕێت؟
- کێ وەکو هێرشبەری دووەم یاریی دەکات؟
- کێ بارگرانایی بەرگریکردن و فشاری باڵەکان دەگرێتە ئەستۆ؟
ژمارەکان پاڵپشتی گولەرن
بە زمانی ژمارە، گولەر ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، بەڵام وێنە گشتییەکە بەسەر ئامارەکان زاڵە.
لە یارییەکەی سێلتا ڤیگۆ، ژمارەکانی گولەر ئەرێنی بوون؛
- زیاترین شووتی ئاڕاستە کرد (4 هەوڵ، 2 نێو گۆڵ)
- دروستی پاسە درێژەکان (53/58)
- 10 ئۆڤەر
- 5 جار تۆپی وەرگرتووەتەوە
- رێژەی گۆڵی پێشبینیکراوی لە ئێمباپێ زیاتربوو (0.59)
ئەگەر لە گێمی یەکەمدا سوودی لە پاسەکەی کیلیان ئێمباپێ وەرگرتایە، دەکرا رێچکەی یارییەکە تەواو گۆڕابا.
ژمارەکانی بێڵینگهام لە یارییەکەدا وەکو گولەر درەوشاوە نەبوون؛
- 3 جار تۆپی وەرگرتەوە
- 54 پاسی دروست، یەک پاسی لە گولەر زیاتر دابوو، هەرچەندە 20 خوولەک زیاتر یارییکرد
- تەنیا یەک هەوڵی گۆڵکردن
بەشداریکردن لە هێرشەکانی مەدرید زۆر سنوورداربوو، رۆڵی لە یارییکردنی بێ تۆپ کەم بوو.
ئاڵۆنسۆ پێویستی بە ئاوێتەکردنە
سەرەڕای هەموو شتێک، ئاڵۆنسۆ پێویستی بە ئاوێتەکردنی هەردوو یاریزانەکە هەیە، چونکە دۆخەکە چاوەڕێی تاقیکردنەوەی زیاتر ناکات و ژمارەی یاریزانانی زۆر کەمبووەتەوە.
لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی، ریال مەدرید دەبێ کێشەی ئاوێتەبوونی هونەری گولەر و بێڵینگهام چارەسەر بکات، تاوەکو کاریگەری لەسەر تەواوی وەرزەکە نەبێت.



