
یاریگا –
یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌یه‌ویت له مێركاتۆی زستانه گۆڕانكاری بكات و ریزه‌كانی به‌هێزبكات، یانه‌كه وه‌لی كه‌ریمی راهێنه‌ری سه‌رپشك كردووه له ده‌ستبه‌رداربوون و گواستنه‌وه‌ی یاریزانان.
یاریگا زانیاری ورد و پشتراستكراوی ده‌ستكه‌وتووه، کارگێڕی یانەی نەورۆز بە فەرمی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یاریزانی نێودەوڵەتی ئەسیوبی گاتۆچ پانۆم بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر درێس یانه‌كه بپۆشێته‌وه.
یاریگادا زانیاری ئه‌وه‌شی ده‌ستكه‌وتووه، دەستەی هونەری یانەی نەورۆز بڕیاری کۆتایی داوە سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە کاردۆ سدیق و فلیپ مالباسیچی هێرشبه‌ر.
سەبارەت بە هێڵی هێرشبەری تیپه‌كه، یاریگا زانیویەتی کە دۆسیەی هێرشبەر مەروان حوسێن بە مەرجێکەوە بەستراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، یانەی نەورۆز گفتوگۆی لەگەڵ هێرشبەری پێشووی یانەکە “ئیبراهیم تۆمیوا” دەستپێکردووەتەوە.
سیناریۆکە بەم شێوەیەیە، ئەگەر ئیبراهیم تۆمیوا رازی بێت و بگەڕێتەوە بۆ نەورۆز، ئەوا یانەکە راستەوخۆ دەستبەرداری مەروان حوسێن دەبێت كه گه‌ڕانه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی پێشووی ئاسان نییه.



