
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە ئێستاوە ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ دەكات و پلانەكانی دەستپێكردووە.
گرێبەستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە وەرزی داهاتوو بەسەردەچێت و یانە كاتالونییەكە بیر لە بژاردەكانی هێرشبەری سەرەڕم بۆ وەرزی نوێ دەكاتەوە.
⚽ La gran decisión del Barça con la posición de ‘9’
✍ @angelperezpx https://t.co/3W0NKOgguY
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) December 9, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، بارسێلۆنا سێ بژاردەی بۆ پێگەی هێرشبەری سەرەڕم بۆ وەرزی داهاتوو دیارییكردووە؛
- نوێكردنەوەی گرێبەستی لیڤاندۆڤسكی
- یارییكردن بە فێران تۆرێس وەكو هێرشبەری سەرەڕم
- گواستنەوەی هێرشبەرێكی نوێ
بارسێلۆنا حەزدەكات هاری كەین یاخود خولیان ئالڤارێز بگوازێتەوە، بەڵام هەردوو یاریزانەكە بەهایەكی بەرزیان هەیە و یانە ئیسپانیەكە بەهۆی یاسای یاریی خاوێنەوە ناتوانێت بیانگوازێتەوە.
تیمەكەی هانزی فلیک لەم وەرزەی لالیگادا 47 گۆڵیان كردووە و بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوەن.



