
یاریگا –
ئەستێرەی پێشووی برێنتفۆرد لە لەندەن دەستبەرسەرکرا.
دەستەی ئێزگەی بەریتانیا ‘BBC’ بڵاویکردبووەوە، پۆلیسی بەریتانیا یاریزانێکی نێودەوڵەتی ئینگلیزی تەمەن 29 ساڵانی بە تۆمەتی تێوەگلانی لە شەڕێکی سەر کۆڵان دەستبەسەر کردبوو، بەبێ ئەوەی ناوی ئاشکرا بکات.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، پۆلیسی لەندەن لە دوای لێکۆڵینەوەیەکی خێرا، ئیڤان تۆنی، ئەستێرەی ئەهلی سعوودی دەستبەسەرکرد.
تۆنی لەگەڵ هاوڕێکانی لە پەبێکی (Pub) ناوچەی سۆهۆی لەندەن لەگەڵ وێنە فرۆشێک بەشەڕهاتووە و ڤیدیۆکان دەستبەسەرکردن و کەلەپچەکردنی تۆنیان پشتڕاستکردەوە.
EXCLUSIVE: Ivan Toney ‘launched headbutt in brawl’ before video shows him being led away in cuffs 🚨 pic.twitter.com/hF0UJsh474
— The Sun Football ⚽ (@TheSunFootball) December 8, 2025
پۆلیسی لەندەن بەتۆمەتی ‘قۆچ’ لێدان لە کەسێک دەستبەسەرکرا، کەچی خۆی بیانووی شەڕەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە وێنە فرۆشەکە هەوڵیدا بەزۆر وێنەیەکی سێڵفی لەگەڵ تۆنی بگرێت.
دوای لێکۆڵینەوەیەکی تەواو، پۆلیسی لەندەن، بڕیاری ئازادکردنی تۆنیدا.



