Loading...
ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کێ شوێنی ئاڵۆنسۆ دەگرێتەوە؟ ناوی زیدان و کڵۆپ لە لیستی پیرێز نین

كورێكی مه‌دریدییه‌

Yariga App

یاریگا –

دۆخەکە لە سانتێاگۆ  ئاسایی نییە، دوای شکستە تاڵەکەی یەکشەممە، زەنگە مەترسیدارەکان بۆ پڕۆژەکەی چابی ئاڵۆنسۆ لێدراون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی وردی پێگەی ئاتلێتێك له‌ کاتژمێرەکانی داهاتوو چارەنووسسازترین کات دەبن بۆ داهاتووی راهێنەرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە.

کۆبوونەوەی “ژووری داخراو”؛ پیرێز تووڕەیە

راستەوخۆ دوای شکستەکەی یەکشەممە، جوڵە لە كارگێری باڵای ریاڵ مەدرید دروست بووە. فلۆرێنتینۆ پیرێز، سەرۆکی یانە و خۆسێ ئەنخێل سانچێز، بەڕێوەبەری گشتی و ئەندازیاری گرێبەستەکان، کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی و جددییان كردووه‌.
تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە یەک شت بووە: “دۆخی تیپەکە و چارەنووسی چابی ئەلۆنسۆ”. بەپێی زانیارییەکانی ئاتڵتیك، كارگێری یانەکە نیگەرانن لە ئاست و ئەنجامەکانی ئەم دواییە.

چوارشەممەی چارەنووس؛ مانچێستەر سیتی وەک دادوەر

سەرچاوە باڵاکانی نزیک لە یانەکە کە قسەیان بۆ ئاتڵێتك کردووە، نەیانتوانیوە گەرەنتی مانەوەی ئاڵۆنسۆ بکەن، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە یاری داهاتوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر مانچێستەر سیتی، دەبێتە دواین وێستگە.

اپۆرتەکە جەخت دەکاتەوە، “ئەگەر ریاڵ مەدرید چوارشەممە بەرامبەر سیتی شکست بهێنێت، زۆر ئەستەمە ئاڵۆنسۆ لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.” متمانەی ژووری کارگێڕی بە راهێنەرەکە گەیشتووەتە نزمترین ئاست.

ململانێی پڕۆژە و ئەنجام

لە رووی تیۆرییەوە، ریاڵ مەدرید حەز دەکات پارێزگاری لە چابی ئاڵۆنسۆ بکات. ئەوان کاتێک گرێبەستیان لەگەڵ کرد، متمانەیان بە پرۆژەکەی هەبوو و دەیانویست ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت، بەڵام ریاڵ مەدرید یانەیەک نییە بەرگەی زنجیرەیەک شکست بگرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە یانەیەکی داواکاری وەک ریاڵ مەدریددا، ئەنجامەکان لە سەرووی هەموو شتێکەوەن و ئەوان بڕیاردەرن، نەک سۆز و پلانی درێژخایەن.

ئەلڤارۆ ئاربێلۆا؛ جێگرەوەی ئامادەیه‌

یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی راپۆرتەکە، ئاشکراکردنی پلانی جێگرەوەیە، ریاڵ مەدرید بە بێدەنگی لیستێکی کورتی ئامادە کردووە بۆ ئەگەری دوورخستنەوەی ئاڵۆنسۆ.

لەم لیستەدا، ناوی ئەلڤارۆ ئاربێلۆا بە تۆخی نووسراوە، ئاربێلۆا کە پێشینەی یاریکردنی بۆ یانەکە هەیە و لە راهێنەرایەتی تیپی لاواندا سەرکەوتوو بووە، لەلایەن کارگێڕی یانەکەوە رێزێکی زۆری لێ دەگیرێت و وەک کەسێکی گونجاو دەبینرێت بۆ ئەوەی لەم قەیرانەدا سەرکردایەتی ژووری خۆگۆڕینەکە بکات.

 چابی ئاڵۆنسۆ لەسەر دوورخستنه‌وه‌یه‌، 90 خولەکی یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی، یان تەمەنی مانەوەی درێژ دەکاتەوە، یان کۆتایی بە سەردەمەکەی دەهێنێت و دەرگا بۆ هاتنی ئاربێلۆا دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button