پریڤیوی یاریی ئینتەر میلان V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یاریی لووتكەی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ئینتەر میلان لە یاریگای جیۆزێپی میاتسا میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئینتەر میلانی كریستیان چیڤۆ لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و لە كۆی پێنج یاریی چامپیۆنزلیگ لە چوار یاریی براوە بووە و یارییەک دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی چامپیۆنزلیگ دێت.
لە بەرامبەردا لیڤەرپوول لە كۆی پێنج یاریی سێ یاریی بردووەتەوە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندی سیازدەیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە لە مێژوودا 6 جار رووبەڕووبوونەتەوە لە چوار یاریی لیڤەرپوول براوە بووە و دوو یارییش ئینتەر میلان.
لە كۆی 6 رووبەڕووبوونەوەیاندا لە پێنج یاریی یانەیەک تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە ( 3 جار لیڤەرپوول، 2 جار ئینتەر میلان ).
لیڤەرپوول لە كۆتا دوو یارییدا بەرامبەر ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای هەردوو یارییەكە براوە بووە.
ئینتەر میلان لە كۆتا 18 یاریی چامپیۆنزلیگدا لە یاریگای خۆی هیچ یارییەک نەدۆڕاوە ( 15 بردنەوە، 3 یەكسان ).
ئینتەر میلان لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا تەنیا سێ گۆڵی لێكراوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئینتەر میلان بە بێ دومفرێس، دارمیان بەرامبەر لیڤەرپوول یاریی دەكات و بەشداریكردنی ئاكانجی و دی جێنارۆش گومانی لەسەرە.
لیڤەرپوول بە بێ محەمەد سەڵاح، كۆدی خاكپۆ، جێریمی فریمپۆنگ و جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی ئینتەر میلان دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینتەر میلان
سۆمەر
بێسیک، ئاچێربی، باستۆنی
هێنریكێ، بارێلا، چاڵهانئۆغلۆ، سوچیچ، دی ماركۆ
بۆنی، مارتینێز
پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول
ئالیسن
برادلی، گۆمێز، ڤان دایک، كێركێز
خراڤنبێرخ، جۆنس
سۆبۆسلای، ڤیرتز، ئێكیتیكی
ئیزاک



