پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V ئاینتراخت فرانكفورت؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
یارییەكانی گەڕی شەشەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ دەستپێدەكات و بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئاینتراخت فرانكفورت دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاینتراخت فرانكفورد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

بارسێلۆنا لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا بارودۆخی باش نییە و لە كۆی پێنج یاریی تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە یەک یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
لە یارییەكانی گەڕی پێشووی چامپیۆنزلیگ بووە میوانی چێڵسی و بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام شكستیهێنا.
بە كۆكردنەوەی حەفت خاڵ لە ریزبەندی هەژدەیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.
لە بەرامبەردا ئاینتراخت فرانكفورت لە كۆی پێنج یاریی لە یەک یاریی براوە بووە یارییەک یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ریزبەندی 28 چامپیۆنزلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ دانی ئۆلمۆ، رۆناڵد ئاراوخۆ، گاڤی و تێر شتیگن رووبەڕووی فرانكفورت دەبێتەوە.
فرانكفورت بە بێ جۆناسان بوركارد، میچی باتشوایی و چاندلەر بەرامبەر بارسا یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
خوان گارسیا
كۆندێ، كوبارسی، جێرارد مارتین، بالدێ
پێدری، دی یۆنگ
لامین یامال، فێرمین، رافینیا
لیڤاندۆڤسكی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاینتراخت فرانكفورت
زتەر
ئامێندا، كۆخ، تایات
كریستێنسن، شایبی، لارسن، براون
دۆن، گۆتزێ
ناوف



