
یاریگا –
یاریزانێکی بارسێلۆنا ئەو نازناوەی ئاشکراکرد کە هاوتیمەکانی لە ژووری جلگۆڕین وا ناوی دەبەن.
لە نوێترین چاوپێکەوتندا جێرارد مارتن باسی لەوەکرد هاوتیمەکانی لە ژووری جلگۆڕین لە ئاست و شێوازی یاریکردندا دەیچوێنن بە پاولۆ ماڵدینی ئەفسانەی بەرگریکاری ئیتاڵیا و ئەیسی میلان. هەربۆیە لە برت جێرارد مارتن، بە “جێرارد ماڵدینی” ناوی دەبەن.
🚨🔵🔴 Gerard Martín: “They call me ‘Gerard Maldini’ in the dressing room”. 🇪🇸 pic.twitter.com/THPHwHYozY
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) December 8, 2025
جێرارد کە لە پێگەی بەرگریکاری چەپ یاریی دەکات، تازە تەمەنی 23 ساڵە، یەکێکە لە یاریزانە لاوەکانی بەردەستی هانزی فلیک و وەک بەردێکی بناخە بۆ پرۆژەیەکی دوورمەودا تەماشادەکرێت هاوشانی زۆرێکیتر لە هاوتیمە لاوەکانی.
ئەمڕۆ راهێنەرە ئەڵمانیەکەی لەپێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر ئینتراخت فڕانکفورت، ستایشی رۆڵی جێراردی کرد و وەک چارەسەرێکی گونجاوی وەسفی کرد.



