Loading...
ئیسپانیا

جیرۆنا ئۆفەری خواستنی پێشکەشی ناوەڕاستکارێکی بارسێلۆنا کردووە

Yariga App

یاریگا –

جیرۆنا، چاوی لە تواناکانی ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا، ماڕک بێرناڵە و دەیەوێت لە زستاندا بە خواستن بیگوازێتەوە.

ئەم ئۆفەرە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی جیرۆنا بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزی لالیگادایە. توانای مارک بێرناڵ لە سیستەمی تاکتیکیدا هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی جیرۆنا ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 18 ساڵەکە بکات.

تاوەکوو ئێستا بارسێلۆنا رەزامەندی لەسەر ئەم گواستنەوەیە دەرنەبڕیوە و دیار نییە ئایا هانزی فلیک، بێرنال لە پێکهاتەکەیدا بە پێویست دەزانێت یاخود نا. لە لایەکی دیکەوە بارسێلۆنا بە لەبەرچاوگرتنی چڕی یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست رەنگە بەم گواستنەوەیە رازی بێت بۆ ئەوەی ئەو بەهرەمەندە لاوە هەلی یاریی کردنی زیاتری هەبێت.

جیرۆنا لەو باوەڕەدایە مارک بێرناڵ لە پێکهاتەی تاکتیکی تیپەکەدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی کوالێتی هێڵی ناوەڕاست لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا.

مارک بێرناڵ لەم وەرزەدا تا ئێستا 120 خولەک یاریکردووە و 1 ئەسیستی هەیە و تێکڕای ریزبەندی 6.6 ی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button