Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ کڵۆپ بژاردەی سەرەکی شوێنگرتنەوەی ئاڵۆنسۆیە

ئەفسانەیەکی یانەکە بژاردەی دووەمە...

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید دەستی بە هەنگاوەکانی دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی کردووە و دوو راهێنەر بۆ شوێنەکەی بەربژێرن.

رۆژنامەی ئێل موندۆ بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو دوای شکستە سەختەکەی ریال مەدرید بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ، دەستەی کارگێڕی تاوەکو بەیانی لە بێرنابیۆ ماونەتەوە و کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان لەسەر دۆخی ئێستای یانەکە کردووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لە کۆبوونەوەکە بەڕوونی باسی دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ لە پۆستەکەی کراوە و یانەکە خەریکە بە تەواوی متمانەی بە راهێنەرە لاوەکە نامێنێت.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەریەکە لە زیندەین زیدانی فەڕەنسی و یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانی بەربژێری سەرەکین بۆ ئەوەی شوێنی ئاڵۆنسۆ بگرنەوە و ناوی هەردوو راهێنەرەکە لە کۆبوونەوەکە هێنراوە.

ریال مەدرید بڕوای وایە ئاڵۆنسۆ بەتەواوی کۆنتڕۆڵی ژووری خۆگۆڕینی لەدەستداوە، بەشێک لە یاریزانەکان دژی راهێنەرە ئیسپانییەکەن و کێشەی نێوانیان چارەسەر ناکرێت. بۆیە دوورخستنەوەی ئاڵۆنسۆ تاکە چارەسەر دەبێت.

هاوکات ریال مەدرید لەوە نیگەرانە کە ئاڵۆنسۆ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکە هیچی نەکردووە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.

ئاڵۆنسۆ دوای یارییەکە رایگەیاند ئاساییە لە یاریگای خۆت بدۆڕێیت و ئاستێکی خراپ پێشکەش بکەیت، هەروەها گووتی پێکانی ئێدێر میلیتاو هۆکارێکی سەرەکی شکستەکەبوو، ئەو دوو لێدوانەش لەناو ماڵی یانەکە پێشوازییان لێنەکرا.

هەر بۆیە یانەکەە ئێستا بەجدی بیر لە دوورخستنەوەی ئاڵۆنسۆ دەکات و رەنگە یارییەکەی مانچێستەر سیتی کۆتا دەرفەتی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button