
یاریگا –
یانهی ههولێر دهیهوێت كهمپێكی مهشق و راهێنان له بهغدا بكاتهوه و یاریزانهكانیش بۆ گهشتهكهیان مهرجیان ههیه.
قەڵای زەرد باشترین رۆژەکانی خۆی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرێدەکات و بەبێ هیچ شکستێک لووتکەی ریزبەندی گرتووە، بەڵام قەیرانێکی دارایی لەناکاو هەڕەشە لەم ئاستە بەرزە دەکات و گەشتە چاوەڕوانکراوەکەی یانەکە بۆ بەغدا دەخاتە مەترسییەوە.
پلانی راهێنهر: ئامادەکاری بۆ جەنگە گەورەکان
بەپێی زانیارییەکانی دەست یاریگا کەوتوون، باسم قاسمی راهێنەری یانەی هەولێر، نایەوێت راگیرانی خولەکە ساردی بخاتە نێو یاریزانەکانی، بۆیە داوای کردووە چوارشەممە شاندی یانەکە بەرەو بەغدای پایتەخت بەڕێبکەون بۆ کەمپێکی مەشقی چڕوپڕ، ئامانجی قاسم ئەوەیە پارێزگاری لەو ریتمە بەرزە بکات کە وایکردووە هەولێر ببێتە ترسناکترین تیپی ئەم وەرزە.
مەرجی یاریزانان: مووچە نەبێت، گەشت نییە
سەرچاوە تایبەتەکانی یاریگا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە لە پشت پەردەوە دۆخەکە هێندەی ئەنجامەکانی نێو یاریگا ئارام نییە. یاریزانانی هەولێر پەیامێکی روونیان ئاراستەی دەستەی کارگێڕی یانەکەیان کردووە و مەرجیان داناوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، یاریزانان رایانگەیاندووە، “ئەگەر مووچەی یەک مانگمان پێ نەدرێت، ئەوا بەشداری لە کەمپەکەی بەغدا ناکەین و ئامادەی مەشقەکان نابین، ئەمەش وەک کارتێکی فشارە بۆ وەرگرتنی مافە داراییەکانیان بهكارهێناوه.
سیناریۆی کەمپەکە: ڕووبەڕووبوونەوەی زەبەلاحەکانی بەغدا دهبێتهوه
ئەگەر کارگێڕی یانەی هەولێر بتوانێت لەم ماوهیه کێشەی دارایی یاریزانان چارەسەر بکات و تیپەکە بگاتە بەغدا، ئەوا پلانی یانهكه بهم شێوهیه دهبێت.
1. پێنجشەممە رووبەڕووبوونەوەی یانەی زەورا دهبێتهوه کە ئەمە تاقیکردنەوەیەکی بەهێز دەبێت.
2. یاری دووەم، بڕیارە بەرامبەر یانەی شوڕتە پاڵەوانی وەرزی رابردوو یاخود یانەی کەرخ بكرێت .
ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی کارگێڕی یانەی هەولێردایە؛ ئایا دەتوانن پێش چوارشەممە گیرفانی یاریزانەکان گهرم بكهن و تیپەکە بەرەو بەغدا بنێرن بۆ درێژەدان بەم سەرەتایە مێژووییە؟ یان کێشەی دارایی جارێکی تر لهمپهر لهبهردهم پلانی راهێنهر دروست دهكات.
هاندەرانی هەولێر بە پەرۆشەوە چاوەڕێی هەواڵی خۆش و چارەسەرکردنی ئەم كێشهیهن، تاوەکو پێشەنگی خولەکە بە بەهێزی بمێنێتەوە.



