بڕیاری کۆتایی؛ بارسێلۆنا شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی دەستنیشاندەکات
هەموو شتێک یەکلاییدەبێتەوە

یاریگا –
بارسێلۆنا شوێنگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی دەستنیشاندەکات.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پاش حەوت مانگی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت، یانە کاتالوونیەکە بڕیاریداوەە گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە و لەکۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە گۆڵکارە پۆڵەندییەکە دەکات.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، لە ئەگەری رۆیشتنی لیڤاندۆڤسکی، بارسێلۆنا سەرەڕمی نوێ ناگوازێتەوە، یانەکە متمانەی تەواوی بە فێران تۆرێس، هێرشبەری ئیسپانی هەیە و تۆرێس لە وەرزی نوێ دەبێتە هێرشبەری سەرەکی بارسێلۆنا.
⚽ El Barça tiene un '9' potente con Ferran: todas las claves
✍ @gbsans https://t.co/97RNP5hDlS
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) December 8, 2025
تۆرێس گۆڵکاری ئەم وەرزەی یانە کاتالوونیەکەیە، لەم وەرزە بەشداریی 19 یاریی کردووە، 13 گۆڵی کردووە و گۆڵێکی دروستکردووە.
بارسێلۆنا بڕوای وایە پێویست ناکات پارە لە گواستنەوەی هێرشبەری نوێ خەرج بکەن لە کاتێکدا خاوەنی تۆرێسن و متمانەی تەواویان بەو هێرشبەرە 25 ساڵانییە هەیە.



