
یاریگا –
جێرارد پیکێ، کاپتنی پێشووی یانەی بارسێلۆنا، پێی وایە بارسێلۆنا دەتوانێت کێبڕکێ لەسەر سەرجەم نازناوەکان بکات، تەنانەت خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بەشێک لەو چاوپێکەوتنەی پیکێی بڵاوکردۆتەوە کە لەگەڵ بەرنامەی (Moeve Fútbol Zone) كردوویتهتی و بڕیارە دووشەممە پەخش بکرێت، تێیدا بەرگریکارە پێشووهكه باسی دۆخی ئێستای بڵاوگرانا دەکات.
🔴 Avance Entrevista
🗣️ Gerard Piqué: “El Barça es candidato a todo, también en Europa”
✍️ @ChrisBlasco3 https://t.co/EJPn8b4foc
— Diario SPORT (@sport) December 7, 2025
پیکێ دەربارەی ئاستی ئهم وهرزهی بارسێڵۆنا دەڵێت،
“پێم وایە ئەو ژاوەژاوەی دروست بووە زۆر گەورەترە لەوەی لە ناو یاریگادا دەگوزەرێت. ئەوان بە هەمان شێوازی ساڵی رابردوو یاری دەکەن، تیپێکی زۆر هێرشبەرن و ریسکی زۆر دەکەن”.
هەروەها گوتی،
“بارسێلۆنا ئاستێکی نایاب و نمایشێکی جوان پێشکەش دەکات، کە ئەمە ئەوەیە خەڵک لە کۆتاییدا دەیانەوێت. گۆڵی زۆر تۆمار دەکەن و گۆڵیشیان لێ دەکرێت، وەک ئەوەی لە شێوازی یاری هانزی فلیک چاوەڕوان دەکرێت. پێم وایە ئەوان کێبڕکێ لەسەر هەموو شتێک دەکەن”.
پیکێ: بارسێلۆنا دوای کلاسیکۆ هاوسەنگی وەرگرتۆتەوە
پیکێ لە درێژەی قسەکانیدا رایگهیاند، روونە ئێستا پڕۆژەی زۆر بەهێز لە ئەورووپا هەن، درەنگ یان زوو ئهوان دەبنە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ”.
روونیشیکردەوە،
“بۆ نموونە ئارسیناڵ هەیە، یان پاریس سان جێرمان کە ساڵی پار نازناوەکەی بردەوە، سەرەڕای ئەمانەش ریاڵ مەدرید هەیە یان بایرن میونشن کە لەگەڵ کۆمپانی باشتر بووە، بۆیە دیارە کە ئەرکەکە قورس دەبێت”.
پاڵەوانی پێشووی جیهان و ئەورووپا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەشکرد،
” ئێستا بارسێلۆنا لە پێشەنگی خولی ئیسپانیایە، سەرەڕای ئەو سەرەتا پڕ لە کێشەیە و دۆڕانی بەرامبەر ریاڵ مەدرید لە کلاسیکۆدا، بەڵام تیپەکەی فلیک هاوسەنگی خۆی وەرگرتۆتەوە”.
لە کۆتاییدا گوتی، “لە چامپیۆنزلیگدا، تیپەکە لە پلەی 18ـیه، ئەمەش واتە دەگاتە قۆناخی پاشکۆ، هێشتا هەلی ئەوەیان هەیە قۆناخی خولەکە لە نێو هەشت تیپی یەکەمدا کۆتایی پێ بهێنن.



