Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

باوەڕپێنەکراوە؛ شەڕێکی گەورە لەژووری خۆگۆڕینی ریال مەدرید روویداوە

"هەرگیز فلۆرێنتینۆ پێرێز بەوشێوەیە نەبینراوە"

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ دوای شکستە سەختەکەی شەوی رابردووی ریال مەدرید بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ، تیپەکەی بەتەنیا جێهێشتووە و لەکەسی نەپرسیووەتەوە.

رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئێدو ئاگێری لە کەناڵی ئێل چیرینگویتۆ ئاشکرایکردووە، پاش ئەوەی ریال مەدرید 2-0 بە سێلتا ڤیگۆ دۆڕا، دوای یارییەکە چابی ئاڵۆنسۆ نەچووەتە ژووری خۆگۆڕین، تەنانەی بۆ یەک چرکەش نەچووەتە ژوورەکە. قسەی بۆ یاریزانان نەکردووە و هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکەی نەداوە، یەک وشەی نەگووتووە و تیمەکەی بەتەنیا جێهێشتووە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە لەگەڵ فیکەی کۆتایی ناوبژیوان تووڕەبوونێکی لەرادەبەر دروستبووە، یاریزانان کە گەڕاونەتەوە ژووری خۆگۆڕین بوتڵی ئاویان بە هەموو لایەکدا فڕێداوە، چەند شاشەیەک و کەلوپەلی پزیشکییان شکاندووە، چەند یاریزانێک هاواریان دەکرد و جنێویان بە ناوبژیوان دەدا و تۆمەتباریان دەکرد بە دزینی نازناوی لالیگا لێیان.

بەڵام چەند یاریزانێکی دیکە کە هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن لەنەکاو دەنگیان بەرزکردووەتەوە و گووتیانە “بەسە”! واز لەو هەمووە بیانووە گاڵتەجاڕانە بهێنن، ناوبژیوان خولەکەی لێ نەبردووین، بەڵکو خۆمان لەدەستمانداوە و خراپی خۆمان هۆکاری هەموو شتێکە.

پاشان وردە وردە بێدەنگی باڵی بەسەر ژوورەکەدا کێشاوە، ئێستا تیپەکە بۆسەر دوو بەرە دابەشبووە، بەرەیەک بڕوایان وایە ناوبژیوان هۆکاری ئەنجامە خراپەکانیانە و بەرەکەی دیکەش بڕوایان وایە خۆیان هۆکاری هەموو شکستەکانن.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، دوای یارییەکە رووداوێکی نامۆی دیکە روویداوە، پاش زیاتر لە کاتژمێرێک لە تەواوبوونی یارییەکە، فلۆرێنتینۆ پێرێز لە بێرنابیۆ ماوەتەوە و نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە.

سەرجەم یاریزانان و ستافی راهێنەران و تەنانەت چابی ئاڵۆنسۆش زۆر زووتر بەر لە پێرێز بێرنابیۆیان جێهێشتووە، تەنیا ئۆتۆمبێلی سەرۆک لە گەراجی بێرنابیۆ بینراوە.

هەمووان دەزانن پێرێز دوای یارییەکان راستەوخۆ بێرنابیۆ جێدەهێڵێت، بەڵام ئەمجارە وانەبوو، کاتژمێرێک دوای هەمووان بێرنابیۆی جێهێشتووە، ئەمەش هەرگیز رووینەداوە و گومان دەکرێت پێرێز بڕیاری دابێت یارییەکەی مانچێستەر سیتی کۆتا دەرفەتی چابی ئاڵۆنسۆ بێت.

تخوا ئەوە مۆرینیۆی نوێیە؟؛ رۆژنامەنووسێکی ئیسپانی ئەوەی لەژێر بەڕەکەیە دەیهێنێتە سەر بەڕەکە

بابەتی زیاتر

Back to top button