
یاریگا –
یانەی ئەهلی میسری بە شێوەیەکی جدی چووەتە نێو پرۆسەی گفتوگۆکردن بۆ گواستنەوەی یەزن نعێمات ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئوردن و یانەی عەرەبی قەتەری، بە ئامانجی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەر لە گواستنەوەکانی زستانە.
رۆژنامهی وهتهنی میسری و كهناڵی كاسی قهتهڕی ئاشكرایان كردووه،كارگێری ئەهلی میسڕی بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ویسام ئەبو عەلی فەلەستینی، کە لە مانگی ئابی رابردوودا پەیوەندی بە یانەی کۆڵۆمبوسی ئەمەریکییەوە کرد. هەروەها دابەزینی ئاستی هەردوو هێرشبەر محەمەد شەریف و نێتس گرادیشاری سلۆڤینی هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئەوەی ئەهلی بیر لەم گرێبەستە بکاتەوە.
گرێبەستکردن لەگەڵ یەزن نعێمات بە گرێبەستی وەرز دادەنرێت و چوار دەستکەوتی گەورە بە یانە میسرییە سورپۆشەکە دەبەخشێت:
1. ئەزموونی نێودەوڵەتی
یەزن نعێمات 26ساڵ، خاوەنی ئەزموونێکی نێودەوڵەتی بەهێزە. ئەو رۆڵێکی گەورەی هەبووە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوردن بۆ گەیشتن بە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی عەرەبی 2025، هەروەها بەشداریکردنی لە جامی ئاسیای 2023 و جامی عەرەبی 2021، جگە لەوەی رۆڵی هەبووە لە گەیاندنی ئوردن بە مۆندیال بۆ یەکەمجار.
2. هێرشبەرێکی گۆڵکار
ژمارەکان دەیسەلمێنن کە نعێمات توانای گۆڵکردنی بەرزی هەیە:
- 23 گۆڵی لە 58 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوردن كردووه
- 17 گۆڵ و 16 ئەسیستی لە 52 یاری لەگەڵ یانەی ئەهلی قەتەری یانەی پێشووی كردووه.
- 5 گۆڵ و 4 ئەسیستی لە 19 یاری لەگەڵ یانەی عەرەبی قەتەری یانەی ئێستای كردووه.
3. خێرایی بێوێنە
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی نەعێمات خێرایی زۆر و جووڵەی زیرەکانەیە لە دەرەوەی ناوچەی سزا، کە دەبێتە هۆی تێکدانی هێڵی بەرگری رکابەرەکان، ئەم تایبەتمەندییە وای لێدەکات لە هێرشبەرەکانی ئێستای ئەهلی باشتر بێت.
4. بەشداریکردن لە مۆندیا
دەستکەوتی چوارەم لایەنێکی دارایی و بەبازاڕکردنە؛ بەو پێیەی یەزن لەگەڵ ئوردن بەشداری جامی جیهانی 2026 دەکات، ئەهلی سوودمەند دەبێت لەو پاداشتە داراییانەی فیفا دەیدات بە یانەکان، هەروەها دەرفەتی ئەوەی دەبێت لە داهاتوودا بە نرخێکی بەرزتر یاریزانەکە بفرۆشێتەوە.



