Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

قەیرانێکی قووڵی هێڵی بەرگری؛ ئاڵۆنسۆ چۆن رووبەڕووی مان سیتی و دواتر ئالاڤێس دەبێتەوە

بژاردەکان بەردەم ئاڵۆنسۆ چین؟

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید ناچارە بە پێکهاتەیەکی تەواو جیاواز رووبەڕووی مانچێستەر سیتی و دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ببێتەوە.

ئاڵۆنسۆ قەیرانێکی گەورەی لە هێڵی بەرگری بۆ دروستبووە، ئەمەش بەهۆی پێکانی یاریزانانی وەکو دین هاوسن، دانی کارڤاخال، ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆلد، فێرلاند مێندی و دەیڤد ئالابا.

کێشەکانی ئاڵۆنسۆ لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ کەڵەکەبوون، دوای تووشبوونی ئیدێر میلتاو بە پێکان لەسەر ئاستی ماسوولکەی ران.

بۆ یاریی داهاتووی مەدریدیش لە لالیگا، ئالۆنسۆ جیا لە یاریزانانی پێکراو، بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور، لە تواناکانی ئالڤارۆ کارێراس و فران گارسیا بێبەش دەبێت.

بەگوێرەی میدیاکانی نزیک لە مەدرید، ئاڵۆنسۆ ناچارە ئۆرێلیەن چوامینی و فێدێریکۆ ڤالڤێردی لە هێڵی بەرگری یاریی پێبکات، چونکە تەنیا ئانتۆنیۆ رودیگەر و راوول ئاسێنسیۆی لە هێڵەکە ماوە و هیچ یاریزانێکی باڵی بەرگری بەردەست نییە.

مانچێستەر سیتی بە تاقیکردنەوەیەکی جیدی بۆ کەتیبەی ئاڵۆنسۆ دادەندرێت، بە تایبەت ئێستا یانەکە ئاستێکی بەرز لە پرێمەرلیگ پێشکەش دەکات، بەڵام هەرچی نەبێت، دەتوانێت بەشداری بە کارێراس و گارسیا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button