رافینیا باسی جێهێشتنی بارسێلۆنا دەکات
کۆمێنتێکی لە ئینستاگرام کردووە

یاریگا –
رافینیا، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنا، وەڵامی دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی بە خولی رۆشنی سعوودی دەداتەوە.
رافینیا کە بە ئەستێرەیەکی سەرەکی بلوگرانا دادەندرێت و رەتیکردەوە، رەزامەندی پێشوەختەی لەسەر جێهێشتنی بارسا بۆ یانەیەکی سعوودی لە کۆتایی ئەم وەرزە دابێت.
ئەستێرەکە کۆمێنتێکی لەسەر پۆستێکی ئینستاگرامی پەیوەندیدار بە دەنگۆی گوستنەوەی نووسیوە؛
نازانم ئەم قسە پڕوپووچانە لە کوێ دەهێنن، ئەمە یەکێکی دیکەیە لەو هەواڵە ساختانە کە بەردەوام بڵاودەکرێنەوە.
💙❤️ Raphinha sale al paso para desmentir su futuro en Arabiahttps://t.co/abMx3lOSyK
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) December 7, 2025
گرێبەستی رافینیا لە هاوینی ساڵی 2028 لە بارسێلۆنا بەسەردەچێت، لەم وەرزە و وەرزی رابردوودا، رافینیا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هانزی فلیک، راهێنەری یانەکە هەیە، بۆیە چوونە دەرەوەی لە کامپ نۆو ئەستەمە.
رافینیا لەم وەرزەدا 11 یارییکردووە، خاوەنی چوار گۆڵ و سێ ئەسیستە و رۆڵێکی باڵای لە بردنەوەی سێ نازناوی وەرزی رابردوو گێڕاوە.



