
یاریگا –
کەناڵی ریال مەدرید هێرشێکی فراوانی کردە سەر ئالێخاندرۆ گۆنزالێز، ناوبژیوانی یاریی شەوی رابردووی مەدرید و سێلتا ڤیگۆ.
لۆس بلانکۆس لە نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ 0-2 بە سێلتا دۆڕا و جیاوازییەکەی لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ بووە چوار خاڵ.
لە خوولەکی 64دا فران گارسیا، یاریزانی ریال مەدرید بە کارتی زەردی دووەم دەرکرا، دواتریش لە کاتی زیادکراودا، ئالڤارۆ کارێراس بە کارتی سوور دەرکرا. ناوبژیوانی یارییەکە هەر بەمە نەوەستا، ئێندریک کە لەسەر کورسی یەدەک بوو، بە کارتی سوور دەرکرد.
کەناڵی ریال مەدرید لە دوای یارییەکە بە ناونیشانێک بەرنامەیەکی دەستپێکرد و نووسیبووی ”ناوبژیوانێک لە خولی نێگرێیرا”، وەکو ئاماژەیەک بۆ ‘گەندەڵ’ی خۆسێ ماریا نێگرێیرا، جێگری سەرۆکی ناوبژیوانانی پێشووی لالیگا کە بە وەرگرتنی بەرتیل لە بارسێلۆنا تۆمەتبار دەکرێت.
کەناڵی ریال مەدرید روونیکردەوە؛
ئاستی ئالێخاندرۆ گۆنزالێز نیگەرانکەر بوو، پێدەچێت رکابەری لەسەر چەند پاداشتێک دەکات کە پێشتر لە سەردەمی نێگرێیرا هەبوون.
🟥 ¡DOS EXPULSADOS EN EL REAL MADRID! 🟥
Álvaro Carreras fue expulsado viendo amarilla y roja directa… ¡EN MENOS DE UN MINUTO! 😱#LALIGA pic.twitter.com/bAFlHTJppw
— DAZN Fútbol (@DAZNFutbol) December 7, 2025
ناوبژیوان هۆکاری دۆڕان بوو؟
کەناڵی یانەکەی مەدرید هێرشی زیاتری کردە سەر ناوبژیوان و گوتی؛
تەنانەت ئەم ناوبژیوانە نازانێت چیدەکات. یەکێکە لە ناوبژیوانانی نوێ و ناوبژیوانێکی خراپە، بەڕاستی ئاستەکەی تەنیا کارەسات نەبوو، بەڵکو هەمووان تووڕە کرد.
سێلتا دەیزانی چۆن کات بکوژێت، بەڵام ئەم ناوبژیوانە لە خولی نێگرێیرا بووە و زۆر خراپە. پێویستە رێگری لێبکرێت.
ئەمشەو شەو باسکردنی حاڵەتەکانی لێدانی سزا و ئۆفساید نییە، بەڵکو شەوێکی پڕ لە کارتی سوور و کوشتنی کات بوو. ئەم حاڵەتانە ماندووت دەکەن، بەڵام ئەمە هۆکاری دۆڕانەکە نین.



