Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

گورزێکی تر؛ کارتە سوورەکەی کارێراس سزای قوستری بەدوادێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە هەفتەی 16ی خولی ئیسپانی شەوێکی وێرانی بەسەربرد لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ کە چەند هەفتەیەک بوو لێی دوورکەوتبووە.

کوڕانی چابی ئاڵۆنسۆ بۆ سێ خاڵی یارییەکە چوونە یاریگا، بەڵام سێڵتا ڤیگۆی میوان خاڵێکیشی پێ رەوا نەبینین  و 0-2 تووشی شکستی کردن.

هەر لە خولەکی 24 بەهۆی پێکانەوە ئیدێر میلیتاو بەناجاری بردرایە دەرەوە و گێمی یەکەم 0-0 کۆتایی هات. تایمی را‌هێنەران زریانێک لەدژی قەلای سپی هەڵیکرد و سەرەتا بە گۆڵێکی ڤیلۆت سڤیدبێرگ دەستیپێکرد. دواتر لە خولەکی 64 فران گارسیا دوای تەنها یەک خولەک لە هاتنەناوەی، بە دووەم کارت کرایەدەرەوە.

نەهامەتیەکە بەوەشەوە نەوەستا، کاتێک مەدرید لە خولەکە زیادکراوەکاندا هەموو هیوایەکیان بووە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بۆ وەرگرتنی خاڵێک، کەچی کارێراسیش بە دەردی گارسیا دووەم کارتی وەرگرت، کە سزای قورسیش چاوەڕێیەتی، کرایەدەرەوە و ئەوەش بووەهۆی ئەوەی سێڵتا گۆڵی دووەم بکەن.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئیسپانییەکان، لەنێویشیاندا کادێنا کۆپ، کارێراس لە دەربڕینی ناڕەزایەتیەکانیدا لەدژی ناوبژیوان زێدەڕۆیی کردووە و قسەشی گوتووە.

سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە یاریزانە ئیسپانیەکە بە ناوبژیوانی گوتووە “تۆ زۆر خراپیت“.

هاوکات سزا چاوەڕوانەکەشی ئاشکراکردووە کە ئەگەری هەیە بۆ 2 یاریی رابگیردرێت بەهۆی ئەو جۆرە لە بێڕێزیکردنە بە ناوبژیوان.

دیمەنی دووەم کارتی کارێراس ببینە:

بابەتی زیاتر

Back to top button