
یاریگا –
لێدوانەکانی محەمەد سەڵاح دوای یەکسانبوونە چاوەڕواننەکراوەی شەوی رابردوویان 3-3 بەرامبەر لیدز یونایتد کە تێیدا بۆ جاری سێیەم ئەستێرە میسڕیەکە لەسەر کورسی تەماشای یاریی رێدزی کرد، نوێترین بۆمبی خولی ئینگلیزیە کە میدیاکانی ئەو وڵاتەی هێنایە سەر هێڵ.
لێدوانەکان سەڵاح کاردانەوەی ئەستێرە و ئەفسانەکانی پێشووی لیڤەری لێکەوتەوە، کەچی کارگێڕی یانەکە هێشتا هیچ شتێکی لەوبارەیەوە نەدرکاندووە. بەڵام سەرچاوە میدیاییەکان تۆزێ پێش ئێستا زانیاریی نوێیان خستەڕوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەردوو رۆژنامەنووس بێن جەیکۆبس و ئالێکس کرووک، لەنێوان بڕیارەکانی سڵۆت و لێدوانەکانی سەڵاحدا ئیدارەی لیڤەرپوول پشتگیری تەواوەتی ئەوەی یەکەمیان دەکات.
وەک ئەو دوو سەرچاوە ناوسراوانە زانیویانە، کارگێڕی یانەکە دەستوەردان لە بڕیارە تاکتیکیەکانی راهێنەرە هۆڵەندیەکاندا ناکەن و ئەو بابەتەیان بۆ سەربەخۆیی خودی سڵۆت جێهێشتووە، هاوکات چاوەڕوانیشیان لە یاریزانان ئەوەیە پیشگەرانە هەڵسوکەوت بنوێنن لە هەمبەر بڕیاری راهێنەرەکەیان.
Arne Slot retains the backing of Liverpool’s board following Mohamed Salah’s interview on Saturday where he spoke of a broken relationship with the Liverpool boss.#LFC will now discuss whether Salah features again before AFCON.🇪🇬
With @alex_crook.✍️https://t.co/Rk2t2ZJAmU
— Ben Jacobs (@JacobsBen) December 7, 2025
سەڵاح کە ئەپرێلی ئەم ساڵ گرێبەستەکەی نوێکردەوە، ئەم وەرزە ژمارەکانی وەک پێویست نین. لە 19 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا تەنها 5 گۆڵ و 3 ئەسێستی هەیە.
لە راپۆرتی ئەو دوو رۆژنامەنووسە ئەوەش ئاشکراکراوە کە سەڵاح بۆ یارییەکەیان بەرامبەر ئینتەر میلان لە سێشەممەی ئەم هەفتەیە گەشتی ئیتاڵیا ناکات. رەنگە یاریی دواتریش کە بەرامبەر بڕایتنە، کۆتا وێستگەی بێت لەگەڵ لیڤەرپوول. بەوەش هەر لە مێرکاتۆی ئەم زستانە رێچکەیەکی نوێ بدۆزێتەوە.



