Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەم زستانە دەرگای رۆشتن بە رووی ناوەڕاستکارێکی مانچێستەر یونایتدا دەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

کڕیاری جیدی لە یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد هاتووەتەپێشەوە و چاوەڕوان دەکرێت رێگری لە رۆشتنی نەگیردرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیرۆڵ ئێڤشینی رۆژنامەنووسی تورکی، یانەی گالاتاسەڕای لە نزیکەوە چاودێرێ دۆخی مانوێل ئوگارتی دەکەن.

رۆژنامەنووسەکە زانیویەتی ئوگارتی کە ئێستا بەشێک نیە لە پلانە سەرەکییەکانی روبێن ئامۆریم، چاوەڕوان دەکرێت هەر لەم زستانە لە مان یونایتد جیاببێتەوە.

لە درێژەی زانیارییەکانیدا ئێڤشین ئەوەشی نووسیوە کە گالاتاسەرای لە مێرکاتۆی ئەم زستانە بەفەرمی لە دەرگای یانە ئینگلیزیەکە دەدات بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئۆرۆگواییە.

ئوگارتی هاوینی 2024 لە پاریس سانجێرمانەوە بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد. بەڵام نەیتوانیوە متمانەی تەواوەتی ئامۆریم بەدەستبهێنێت بۆ پێگەی سەرەکیی لە رکابەرێتی کارلۆس کاسیمیرۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button