ئێمباپێ ریکۆردێکی دیکەی ئەفسانەی ریال مەدرید دەشکێنێت

یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ ژمارەی پێوانەیی باشترین یاریزانی مێژووی ریال مەدرید، ئەلفرێدۆ دی ستێفانۆی تێپەڕاند.
کیلیان ئێمباپێ بەردەوامە لە شکاندنی ژمارەی پێوانەییەکانی ریال مەدرید. لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت نازناوی گەورە بەدەستبهێنێت، بەڵام یاریزانە فەرەنسییەکە پێشتر خۆی وەک یەکێک لە گۆڵکارانی لۆسبلانکۆس جێگیر کردووە. لەم وەرزەدا لە 20 یاریدا 25 گۆڵی تۆمارکردووە، بە تێکڕا لە هەر یارییەکدا زیاتر لە گۆڵێک تۆمار دەکات.
وەرزی رابردوو لە 59 یاریدا 44 گۆڵی تۆمارکرد، بەوەش کۆی گۆڵەکانی لە 79 یاریدا گەیشتە 69 گۆڵ، بە تێکڕا 0.87 گۆڵ لە هەر یارییەکدا. ئەمەش ئێمباپێ دەخاتە سەرووی هەندێک لە یاریزانە گەورەکانی ریال مەدریدەوە. تەنانەت ئەو یاریزانەشی تێپەڕاندووە کە بەشێکی بەرچاو لە هاندەرانی مەدرید بە گرنگترین یاریزانی مێژووی یانەکە دەزانن، ئەویش ئەلفرێدۆ دی ستیفانۆیە.
Kylian ha hecho cinco goles más que La Saeta (69 a 64) en sus 79 primeros partidos con el Madrid.
👉 https://t.co/S3LjgCThpM pic.twitter.com/l4FIW3xPis
— Diario AS (@diarioas) December 7, 2025
کیلیان لە 79ـمین یاری خۆیدا لەگەڵ ریال مەدرید پێنج گۆڵ زیاتری لە دی ستیفانۆ تۆمارکردووە (69 بەرامبەر 64). دی ستێفانۆ لە 79 یاریدا 64 گۆڵی تۆمارکرد. ژمارەیەکی بەرچاو بەڵام پێنج گۆڵ کەمتر لە ئێمباپێ کە تەنیا کریستیانۆ بە 72 گۆڵ و پوشکاش بە 79 گۆڵ لە پلەی یەکەم و دووەم دێن.
ریال مەدرید ئەمشەو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە گەڕی 15ـی لالیگا میوانداری سێلتاڤیگۆ دەکات کە دەبێتە یاریی ژمارە 80ـی ئێمباپێ و بەئەگەرێکی زۆر لەم یارییشدا ژمارەی گۆڵەکانی زیاتر دەکات.



