Loading...
ئه‌مریکا

مێسی بەهۆی بارسێلۆناوە پێشنیارێکی بێکهام رەت دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دەیڤد بێکهام پێشنیارێک پێشکەش بە لیۆنێل مێسی دەکات، ئەویش بەهۆی گەڕانەوە بۆ بارسیلۆنا رەتی دەکاتەوە.

ئینتەر میامی بە سەرۆکایەتی دەیڤید بێکهام، یەکێک لە ئامانجە چاوەڕوانکراوەکانی لە سەرەتای دەستپێکردنی یانەکەوە بەدەستهێنا؛ بردنەوەی پاڵەوانێتی MLS. لیۆنێل مێسی رۆڵێکی سەرەکی لە بەدەستهێنانی نازناوەکە گێڕا.

رەنگە ئەم نازناوە یەکێک بێت لە دوایین جامەکانی مێسی لە ژیانی پیشەگەریدا. ئێستا هەندێک مشتومڕ لەسەر ئەوە هەیە کە کەی خانەنشین دەبێت و پلانەکانی دوای ئەوە چی دەبن. پلانەکانی داهاتووی کاریگەری لەسەر ئەو شوێنەدەبێت کە بڕیار دەدات لێی بژی.

بێکهام بە مێسی گوتووە کە پێی خۆشە دوای وازهێنانی لە تۆپی پێ لە میامی جێگیر بێت، بەڵام مێسی رەتی کردووەتەوە، لەمبارەیەوە بێکهام دەڵێت:

بەمێسیم گوت کە حەز دەکەم کاتێک واز لە یاریکردن دەهێنێت لە مەیامی نیشتەجێ بێت، بەڵام گوتی تەنیا بیر لە ژیان لە نزیک کامپ نۆ دەکەمەوە و بارسێلۆنا لەپێشینەی بڕیارەکانمە، هیچ یاریزانێک وەک مێسی بارسێلۆنای خۆشناوێت، تەنانەت دەتوانیت لۆگۆی بارسا لەسەر جەستەی و بوتڵی ئاوەکەی ببینیت.

لە پاڵەوانەیەتی مەیامیدا کۆمەڵێک رووداوی گرنگ وهەستیار بۆ مێسی روویدا، جیا لەبردنەوەی 48ـەمین نازناوی فەرمی، ماڵئاوایی لە دوو هاوڕێی دێرینی خۆی، سێرخیۆ بوسکێتس و خۆردی ئالبا کرد. چاوەڕوان دەکرێت هەردوو ئەفسانە بە وازهێنان لە تۆپی پێی پیشەگەرانە بگەڕێنەوە بۆ ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button