
یاریگا –
محهمهد سهڵاح هێرشبهری میسری و یانهی لیڤهرپوول دوای یهكسانبوونیان بهرامبهر لیدز به له بهرامبهر میدیاكان دهركهوت و باسی كێشهی گهورهی لهگهڵ راهێنهر و یانهكه كرد.
تۆڕی ئاتلێتیك ئاشكرایكردووه، ئەوەی شەوی رابردوو روویدا، حاڵەتێکی توڕەبوونی هەرەمەکی و کاتی نەبوو؛ سێیەم گۆڵکاری مێژووی یانەکە زۆر بە هێمنی و متمانە بەخۆبوونەوە قسەی دەکرد. دوای حەوت خولەک و نیو لە لێدوانی بێپێشینە، قسەکانی بە سوپاس هاوڕێیان کۆتایی پێهێنا. بەڵام کاتێک پشتی هەڵکرد و رۆیشت، ئاگرێکی گەورەی لە دوای خۆی جێهێشت.
Mohamed Salah’s decision to talk to reporters was premeditated. He had plenty to get off his chest at Elland Road and, over seven-and-a-half minutes, the fire just kept on coming.
Salah’s sense of hurt and dissatisfaction is understandable. His pride has been severely dented and… pic.twitter.com/j1OULUQ03l
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) December 7, 2025
پاڵەوانی پرێمەرلیگ کێشەی کەمی نییە دوای ئەوەی تەنیا ههشت خاڵیان لە کۆی 30 خاڵی کۆتایی کۆکردووەتەوە، ئێستا دەبێت رووبەڕووی “جەنگێکی ناوخۆیی ببنەوە لە نێوان یەکێک لە مەزنترین یاریزانانی مێژووی یانەکە و ڕاهێنەرێک کە لەپێناو مانەوەی خۆیدا دەجەنگێت.
برینداربوونی شکۆی “فیرعەون”
دوای زنجیرەیەک کە 53 یاریی لەسەریەک لە پێکهاتەی سەرەکی بوو لە ماوەی 19 مانگ، لەناکاو لە سێ یاریی کۆتاییدا خۆی لەسەر کورسی یەدەگ بینییەوە بەرامبەر لیدز، وێستهام و سەندەرلاند.
ئاتلێتیك ئاشكرایكردووه، سەڵاح شکۆی بریندار بووە و هەست دەکات بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە کراوەتە ئامانج، ئەو تاکە یاریزان بوو لە دۆڕانە ئابڕووبەرەکەی بەرامبەر نۆتینهام و ئایندهۆڤن بە سەرەکی یاریی کرد و دواتر کرایە قوربانی، لەکاتێکدا یاریزانی وەک ئیبراهیم کۆناتێ کە زنجیرەیەک هەڵەی کوشندەی کردووە و کۆدی خاکپۆ کە ئاستی خراپە هێشتا دەرفەتیان پێ دەدرێت.
ۆووە شاراوەکە: خۆپەرستی لە کاتێکی هەستیاردا
تۆڕهكه ئاشكرایكردووه، هەموو ئەمانە پاساو نین بۆ ئەوەی سەڵاح کردی. ئەو بە باشی دەیزانی کاریگەری وشەکانی چەندە بەهێزە. تەقینەوەکەی دوای هەرەسهێنانی تیپەکە بەرامبەر لیدز، کردەیەکی خۆپەرستانە و بێڕێزی بوو كێشهیهكی دیكهی بۆ تیپهكه زیاد كرد دۆخهكهی ئاڵۆزتر كرد، چهند رۆژێكی دیكه یاریزانه پهیوهندی به ههڵبژاردهی میسڕ دهكات كارێكی گرنگ دهبوو ئهگهر یاریزانه بێدهنگی ههڵبژێرێت.
ڕاستییە تاڵەکە: سەڵاح وەک جاران نەماوە
لێدوانەکانی سەڵاح دەریخست کە سهڵاك له رووی زهنیشهوه وهك پێشترنیه، ئەو دەڵێت، نازانم بۆچی وام لێ دەکرێت، من شایستەی شوێنەکەمم، بەڵام راپۆرتەکە دەڵێت تۆپی پێ وا نییە، دەبێت هەموو هەفتەیەک شایستەیی خۆت بسەلمێنیتەوە.
کاتێک سلۆت بڕیاری دا بەرامبەر وێستهام دایبنیشێنێت، ناڕەزایەتییەکی ئەوتۆ نەبوو، چونکە ئاستی دابەزیوە:
لهم وهرزه سهڵاح تهنیا پێنج گۆڵ و سێ ئەسیستی لە ١٩ یاریی كردووه، زۆرجار لە دەرەوەی ریتمی یارییە و هەڕەشە دروست ناکات، بەهۆی نەگەڕانەوەی بۆ بەرگری، بۆشایی گەورە بۆ تیپی بەرامبەر دروست دەکات.
سەڵاح وەرزی رابردوو 34 گۆڵ و 23 ئەسیستی هەبوو، ئەو ئیکۆنـی یانەکە بوو، بەڵام کەس پارێزبەندی نییە له یانهكه نییه، بەتایبەت کاتێک هەفتانە 400 هەزار پاوەند وەردەگرێت. تەمەنی بووە بە 33 ساڵ تەنانەت ئامارەکان دەڵێن لیڤەرپوڵ بەبێ سەڵاح لەم ماوەیە باشتر بووه.
سیناریۆی داهاتوو: جیابوونەوە؟
ساڵی رابردوو سەڵاح کارتی رۆیشتنـی بەکارهێنا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و سەرکەوتوو بوو، بەڵام ئێستا دۆخەکە زۆر ئاڵۆزترە.
پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا مایکڵ ئێدواردز و ریچارد هیوز دەتوانن ئاشتەوامی دروست بکەن؟ ئایا سەڵاح دەچێتە میلانۆ یان دوور دەخرێتەوە؟
ئەگەر پردەکان دروست نەکرێنەوە، دەبێت یەکێکیان بڕوات سەڵاح یان سڵۆت، بە لەبەرچاوگرتنی پشتگیری خاوەنەکان بۆ راهێنەر، قورسە پشتگیری یاریزانێک بکەن کە بەرەو ئاوابوون دەچێت.
لهوانهیه گواستنەوە بۆ خولی سعودیە لە زستاندا باشترین چارەسەر بێت بۆ هەمووان، بهڵام هێشتا ئهمه یهكلایینهكراوهتهوه.



